English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر دەتەوێت لە ڕەمەزاندا كێشی لەشت كەمنەكات، پابەندی ئەم ڕێنماییانەبە
2020-05-12 [01:36 AM]

ZNA ــ هەولێر


پێچەوانەی ئەوانەی گرفتی زیادبونی كێشی لەشیان هەیە، چەندین كەسی دیكە هەن كێشەیان دابەزاینی كێشی لەشیانە، بەو پێیان خۆیان لاوازن، و نایانەوێت لە ڕەمەزاندا كێشیان كەمبێتەوە و لاوازتر دەربكەون.

 

 
پسپۆڕەكان چەند هۆكارێكیان دیاریكردووە كە دەبنە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش لە ڕەمەزاندا، بەجۆرێك هۆكارێكیان بۆ ماوەییە و پەیوەندی بە جینەكانی لەشی كەسەكەوە هەیە، هۆكارێكی دیكەش پەیوەندی بە خواردنی و سیستمی ژیانی ڕۆژانی ڕەمەزانەوە هەیە.

 

دیارترین ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی دابەزاندنی كێشی ئەو كەسانەی لاوازن بریتین لە:

 

1- جوڵە و كاركردنی زۆر: دەبێتە هۆی سوتاندنی بڕێكی زۆری مالۆری لەش بەوەش كەسەكە سود لەو خواردتانە وەرناگرێت كە لە ژەمەكانی بەربانگ و پارشێودا خواردوێتی.

 

2- نەخۆشی: چەند جۆرێكی نەخۆشی هەن ڕێگرن لەوەی كێشی لەش زیاد بكات، لەوانە غودە و شەكرە.

 

3- كێشە دەرونییەكان: حاڵەتەكانی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ و چەند كێشەیەكی دەرونی دیكە، كاریگەری لەسەر حەزی خواردن و سود وەرگرتن لەو خواردنانە هەیە كە دەخورێت، بەو شێوەیەش كەسەكە چەند بخوات كێشی بەشی زیاد ناكات بەپێچەوانەوە لاواز دەبێت.

 

پسپۆڕەكان بۆ ئەوانەی نایانەوێت لاواز بن و یاخود مەبەستیانە لە ڕەمەزاندا كێشی لەشیان  زیاد بكەنچەند ڕێنماییەكیان داناوە و داوایان كردووە پێوەی پابەند بن، ئەوانیش بریتین لە:

 

1- نەخواردنەوەی ئاو لەكاتی نان خواردندا: خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەكاندا هۆكارێكە بۆ نەمانی حەزی خواردن، بۆیە باشترە 30 خولەك دوای نان خواردن ئاو بخورێتەوە، هەروەها لەم مانگەدا گرنگی بە خواردنەوەی شەربەتی سروشتی بدەن بۆ ئەوەی لە ئەگەر وشكبونەوەی جەستە بەدووربن.

 

2- خواردنی ژەمی سوك: باشترە ئەو كەسانە لەنێوان ژەمی بەربانگ و پارشێودا ژەمێكی سوك بخۆن، بەتایبەت چەرەساتەكان و میوەی وشك.

 

3- خۆراكە پڕ پرۆتینەكان: گرنگیدان بەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر پرۆتین لە پێكهاتەكەیاندایە یارمەتی دروستبونی ماسولەكە دەدات، ئەوەش هۆكارێكە بۆ زیادبونی كێشی لەش.

 

4- ڕاهێنانە وەرزشییەكان: دەبێتە هۆی دروستبونی ماسولەكە و زیادبونی حەزی خواردن.

 

5- گرنگیدان بە خواردنەوەی شیر و ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزاكان.

 

6- خواردنی نان و ئەو جۆرە هەویرەمەنییانەی دیكە كە لە دانەوێڵەكان دروست دەكرێت.

7- خواردنە دەریاییەكان بە تایبەت خواردنی ماسی سەلەمون.
 





ئەم هەواڵە 9859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad