English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر دلۆڤان : تەنھا ١٤ نەخۆشی ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەدا ماون
2020-05-12 [01:04 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر دەلێت تەنھا چواردە نەخۆشی ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ھەولێر ماون ئەوانیش باری تەندروستیان جێگیرە .


دکتۆر دلۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە کۆی ٢١١ کەسی ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ھەولێر تەنھا ١٤ نەخۆش لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە و ١٩٧ کەسیان بەتەوای چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ ھێشتووە .


دکتۆر دلۆڤان گوتیشی بەھۆی ئەوەی ھێشتا ئەم ڤایرۆسە لە جیھان و پارێزگاکانی تری عێراق ماوە بۆیە ھێشتا مەترسی ھەیە دەکرێت بەھۆی یەک کەسەوە نەخۆشیەکە بلاو ببێتەوە بۆیە پێویستە پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بن .


بەرێوەبەری تەندروستی ھەولێر راشیگەیاند دوای ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان ژیان تا رادەێکی باش ئاسایی بۆتەوە دەتوانین بلێین مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبۆتەوە بەلام ئەمە بە مانایی ئەوە نایێت بنبڕ کرابێت بەھۆی ئەوەی ھێشتا لە جیھان ئەم ڤایرۆسە ماوە .





ئەم هەواڵە 1414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad