ZNA - ههولێر
ئەو پەنابەرە عێراقییە داوای کردووە پێداچوونەوە بەو بڕیارەی دادگادا بکرێت كه بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 14 ساڵی ئەڵمانیایی و دواتر کوشتنی کچەكه، سزا دراوه.
عەلی بەشار، بڕیاری 15 ساڵ زیندانیکردنی لەسەر درا بەبێ ئەوەی هیچ لێبوردنێک بیگرێتەوە.
پرۆسەی دادگاییکردنەکە چوار مانگی خایاند و لە دۆسێی کۆچبەریدا لە ئەڵمانیا پشێوییەکی بەرچاویشی بەدوای خۆیدا هێنا.
عەلی بەشار، لە مانگی 5ی ساڵی 2018 دا دەستدرێژی کردبووە سەر سوزانا فیڵدمان، دواتریش کوشتویەتی.
دوابەدوای ئەو تاوانە، عەلی و کەسوکارەکەیشی، لەناکاو بۆ مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا دەستبەرداری داواکەیان بوون، دواتر لەلایەن هێزە کوردیەکانەوە لە عێراق دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دەست پۆلیسی ئەڵمانیا و بۆ دادگاییکردن دەیگەڕێننەوە ئەڵمانیا.
پێدهچێت لە مانگی 10ی ساڵی 2015دا عەلی بەشار گەیشتبێتە ئەڵمانیا.
دادگای پێداچونەوەی فێدراڵی ئەڵمانیا، بڕیاریدا هیچ پێداچونەوەیەک بە بڕیارەکەی 28 ی مانگی چواردا نەکاتەوە کە لەسەر عەلی بەشار دراوە.
ئەم هەواڵە 17296جار خوێندراوەتەوە |