English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەمیرتاش ناوێری باسی رۆژھەڵاتی كوردستان بكات
2016-03-03 [12:47 PM]



موحسین خالیدی
مێژوو دادپەروەرترین شاھیدە كە دەزانێ رۆژھەڵاتی كوردستان خەمخۆرترین بەشی كوردستانە لەتبووەكەمانە كە بەردەوام بە پەرۆشەوە لە رووداوەكانی بەشەكانی دیكەی روانیوە و لە پێناویاندا قوربانی بەخشیوە، كەچی زۆرجار لەلایەن ھەڤاڵانی پشتگوێ خراوە  یان  فرامۆش كراوە. بۆ رابردوویەكی دوور ناگەڕێمەوە... كاتێك عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی (پەكەكە) بە پێی پیلانێك دەستگیركرا، لە رۆژھەڵاتی كوردستان خۆپیشاندانی دەیان ھەزار كەسی بەڕێوەچوون و دەیان كەس گیانیان فیداكرد یان زیندانی كران، كەچی ھەر ئەو كات برادەرانی باكوور، بۆ خۆشخزمەتیكردن بۆ ئێران، خۆپیشاندەرانیان بە ئاژاوەگێڕ ناوبرد. یان نەماندی لەكاتی تیرۆری رێبەرانی حزبی دیموكرات بە بەیاننامەیەك سووكە ھەڵوێستێك دەرببڕن. كە (پژاك)یان دامەزراند، تەنیا مەبەستیان، ناساندن و بە كوشتدانی ئەو لاوانەی رۆژھەڵات بوو كە ئازایەتی لە ناخیان مابوو و نەكەوتبوونە ناو داوی مادەی ھۆشبەر و ... دەنا كوشتنی پۆلیسی ھاتوچۆ چ ھونەرێك نەبوو كە لە پێناویدا دەیان لاوی كورد لە رۆژھەڵات  لە سێدارە بدرێن. لە ئاكامی ئەو شەڕە پلان بۆدارێژراوەش، شاخی جاسووسانیان پێشكەشی كۆماری ئیسلامی كرد تا باشتر بە سەر سنووری باشووری كوردستاندا زاڵ بێت. بە وتەی فەرماندەیەكی سوپای پاسداران "پەكەكە سنوورەكانی ئێرانی پاراستووە". لەم ماوەی رابردووش ھەركاتێك كە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان باسی سەربەخۆیی و رێفراندۆمی ھێنایە ئاراوە، كۆماری ئیسلامی بە قسە دژایەتی كرد و بە كردار، پەكەكە-ی بە گژدا كرد. جا بە دەستێوەردان لە باشووری كوردستان یان تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتییەكانی بووبێت. 
لە چەند ساڵی رابردوو، ناوی سەلاحەدین دەمیرتاش وەك سیاسەتمەدارێكی بوێری كورد لە باكووری كوردستان زۆر بیستراوە. كەسێكە كە خاوەن قورسایی خۆیەتی، بەڵام ئەوەی وەك خاڵێكی نەگەتیڤ لە لێدوان و وتارەكانیدا دەبیندرێت، كۆپیكردنی وتەی سەركردەكانی پەكەكە-یە. بۆ وێنە، كاتێك لە گەرماوگەرمی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، پەكەكە 2 پۆلیسی ئەو وڵاتەی لە خەودا كوشت و بووە ھۆكاری سەرھەڵدانەوەی شەڕو ماڵوێرانیی خەڵك، دەمیرتاش نەیتوانی وەك سیاسییەكی بیرمەند ھەڵسوكەوت بكات و بە پێچەوانە بەنزینی بە ئاگرەكەدا كرد. (سەرھەڵدانەوەی شەڕ لە باكووری كوردستان بە سیاسەتی ئێران و ناكۆكییەكانی لەگەڵ توركیا دەزانم). 
لەم رۆژانە دەمیرتاش لە شاری باتمان وتاری پێشكەشكرد و لە رستەیەكیدا گوتی "پێویستە كورد لە توركیا و عێراق و سووریا بە مافی رەوای بگات"؟؟؟!!! تۆ بڵێی بەڕێزیان لەبیری چووە كە رۆژھەڵاتی كوردستان لە بن دەستی ئێرانە و بە ھەموو شێوەیەك چەوسێندراوەتەوە؟ تۆ بڵێی دەمیرتاش كوردستان بە 3 پارچە دەبینێت؟ نا وا نییە. ئەمەش پەیرەوكردنی ھەر ئەو سیاسەتەی پەكەكە-یە كە باسكردنی كۆماری ئیسلامی بە بڤە دەزانن و بێگومان لەسەر ئەو باوەڕەن كە لە ئێران كێشەیەك بە ناوی كورد لە بنەڕەتدا نییە. بڕیا دەمیرتاش بیگوتایە، ئێستا كە پەكەكە خۆی كە كوردستانیبوون و سەربەخۆیی بێبەری كردووە، با واز لە تێكدانی كوردستان بێنێت.





ئەم هەواڵە 16318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad