English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت داوا بكات سزاكانی سه‌ر ئێران درێژ بكرێنه‌وه‌
2020-05-13 [10:47 AM]

ZNA – هەولێر


نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چه‌كفرۆشتن به‌ ئێران، ته‌قه‌دانه‌ له‌ ده‌رگای داخراو.

"ڤاسیلی نیبینزیا" نوێنه‌ره‌كه‌ی رووسیا، له‌ رێی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگەیاند: "ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت داوا بكات، سزاكانی سه‌ر ئێران درێژ بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ چیدیكه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ناووكی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، به‌و پێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كشاوه‌ته‌وه‌".

نیبینزیا  گوتیشی: "هیچ هۆكارێكی ئه‌وتۆ نه‌ماوه‌ تا مانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك به‌ ئێران درێژ بكرێته‌وه‌. ئه‌و كۆتوبه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئێران دانرابوو، كۆتایی دێت و خاڵ داده‌نرێت، ئیدی ئه‌وه‌ زۆر روونه‌".

نوێنەرەكەی رووسیا رونیشی كردەوە: "ئه‌مه‌ریكا له‌ (8ی ئایاری 2018) به‌ شانازییه‌وه‌ رایگه‌یاند، له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ پاشه‌كشێ ده‌كات و له‌ دوای خۆی ئیدی ده‌رگایه‌كی داخراوی به‌جێهێشت. ئێستاش ده‌یه‌وێت له‌و ده‌رگا داخراوه‌ بدات و بڵێت، بوه‌ستن بیرمان چوو شتێك له‌و رێككه‌وتنه‌ ماوه‌ بیكه‌ین، ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ و ئه‌و كاره‌ش بكه‌ین ئینجا لێی ده‌رچین.. به‌ڵام ئه‌وه‌ جێی پێكه‌نینه‌".

 





ئەم هەواڵە 1870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad