English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..خولێکی دیکەی ئەوروپا دەست به‌ یاریه‌كانی دەکاتەوە
2020-05-13 [10:03 AM]

ZNA - ھەولێر


له‌دوای خولی ئه‌لمانی، دەستەی خولی تۆپی پێی پۆرتوگال رایگەیاند، خولی تۆپی پێی پلە یەکەکان به‌شیوه‌یه‌كه‌ فه‌رمی دەستپێدەکاتەوە.

بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خولی تۆپی پێی پۆرتوگال لە سەرەتای مانگی ئاداری رابردووە راگیراوە، بڕیاردرا له‌ 4ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

له‌ بەیاننامەیه‌كی فه‌رمیدا دەستەی خولی تۆپی پێی پۆرتوگال ڕایگه‌یاند، یارییەکانی خولەکە لە 4ی حوزەیران به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ر دەستپێدەکەنەوە و یاریزانەکان بەتەواوی پابەندبن بەو پۆرۆتۆکۆلەی حکومەتی پۆرتوگال بۆ بەڕێوەچوونی خولەکە دایناوە، بەمەبەستی پاراستنی هەموو لایەک لە مەترسییەکانی کۆرۆنا.


تەنیا 10 یاری لە وەرزی ئەمساڵی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەکەکانی پۆرتوگال ماون، کە یانەی پۆرتۆ بە جیاوازی تەنیا خاڵێک لەپێش بێنفیکا پێشەنگی ریزبەندی یانەکانی گرتووە.

 





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad