English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی؛ بڕیك په‌تاته‌ی ‌چه‌كه‌ره‌كردو له‌ناوده‌برێت
2020-05-13 [11:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی چه‌كه‌ره‌ و دوباره‌ سه‌وز بونه‌وه‌ی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك په‌تاته‌دا ده‌گرن‌ و پسپۆرانی بواری خۆراكیش هۆشیاری ده‌رباره‌ی نه‌خواردنی ئه‌و جۆره‌ په‌تاته‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.

هاوڕێ قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی چه‌كه‌ره‌ كردن و دوباره‌ سه‌وز بونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌‌ له‌ كۆگایه‌كی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی جپسی په‌تاته‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (250) كیلۆگرام په‌تاته‌دا گرتوه‌.

وتیشی: خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كارگه‌كه‌ی بوه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ په‌تاته‌ی له‌ناونه‌برد و به‌نیاز بوه‌ به‌كاریبهێنێت بۆ دروستكردنی جپس.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر په‌تاته‌كه‌دا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كانی پسپۆڕانی بواری خۆراك خواردن و به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ په‌تاته‌ی چه‌كه‌ره‌ی كردبێت نابێت بخورێت له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیازیاری خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه یان سه‌وزبونه‌ته‌وه‌‌ یان نەرم بووە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

وتیشی: به‌هۆی شێواز و ماوه‌ی عه‌مباركردن و به‌كارهێنانی مادده‌ قڕكه‌ره‌كان، مادەكانی (سۆلانین) و (ئەلفا کانونین) دروست دەکات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی کارلێکی کیمیایی و سه‌وز بونه‌وه‌ و چەکەرەكردن و گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان، له‌شی مرۆڤ توشی ژەهراوی بوون ده‌كات.

رونیكردوه‌ته‌وه‌:  په‌تاته‌ نابێت له‌ شه‌ش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ‌ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره‌ مادده‌ی (دایۆکسین) و (سلیکات) دروست دەکات کە مادەی ژەهرییە و زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.

له‌شكر حه‌مید، هۆشیای به‌هاوڵاتیان ده‌دات له‌ نه‌خواردنی په‌تاته‌ی  ‌چه‌كه‌ره‌كردو ده‌ڵێت: پێویستە ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد یان سەوز بوو بەهیچ جۆرێک نەخورێ.

 

 





ئەم هەواڵە 1726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad