English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا زیاتر لە 2 هەزار سەربازی خۆی لەعێراق و كوێت دەكشێنێتەوە
2020-05-13 [11:54 AM]

ZNA – هەولێر


سوپای ئەمریکا ئاشكرایكرد، دەستیکردووە بە کشاندنەوەی نزیکەی 2500 سەربازی خۆی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەمریکا، هۆکارەکەشی بۆ مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕاندۆتەوە.

ئەم هەنگاوەی سوپای ئەمریکا بەشێکە لە پلانی رێکخستنەوە، کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا  جێبەجێی دەکات. ئەو 2500 سەربازەی کە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەکشێندرێنەوە، سەربازی فیرقەی 82ن.

سەربازە کشاوەکانی فیرقەی 82 لە فڕۆکەخانەی فۆرت براگی سەربازیی لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور، کە پێگەی سەرەکی خۆیانە لە بری گوڵ بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشوازییان لێدەکرێ و 14 رۆژ لە ماڵی خۆیان کەرەنتین دەکرێن.

سەربازانی فیرقەکە، کە ژمارەیان نزیکەی 2500 سەربازە، پێش چوار مانگ و لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە گواسترانەوە بۆ کویت و عێراق، بەهۆی زیادبوونی گرژیی لەنێوان هەردوولا.

بەپێی ئامارەکان  تائێستا زیاتر لە 11 هەزار لە  کارمەندان و سەرباز و خێزانەکانیان لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 





ئەم هەواڵە 5893جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad