English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس داوای ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە دەکات 
2020-05-13 [01:37 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس داوایان لە یانەی بەرشەلۆنە کردووە کە گۆڕینەوەیەک ئەنجام بدەن لە نێوان ھەردوو یاریزان ماتیاس دی لێخت بە فرانکی دی یۆنگ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەر زوو داواکەی یانەی یۆڤانتسیان رەتکردەوە و رایانگەیاند کە دی یۆنگ داھاتووی یانەی بەرشەلۆنەیە و بە ھیچ شێوەیەک دەست بەرداری نابین . 

دی یۆنگ وەرزی رابردوو پەیوەندی بەیانەی بەرشەلۆنە کرد و لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ھێلی ناوەڕاست لە جیھان و ھەرچەندە تەمەنی بچووکە بەڵام پێگەی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی مسۆگەر کردووە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad