English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی نێودەوڵەتیی لێبوردنی گشتی داوا لە ئێران دەكات لەسێدارەدانی چوار بەندكراو رابگرێت
2020-05-13 [03:55 AM]

​ZNA - هەولێر


رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی لەبەرانبەر چارەنووسی چوار بەندكراو لەئێران راگەیاند كە یەکێکیان کوردە.

رێكخراوی نێودەوڵەتی لێبوردنی گشتی جیهانی " رۆژی چوارشەممە١٣ی ئایار، لە راگەیاندراوێكدا داوای لە ئێران کرد ئیعدامی چوار بەندکراوی کورد رابگرێت.

ئەم چوار بەندكراوە دبەناوەكانی ھیدایەتی عەبدوڵاپوور، حوسێن سیلاوی، عەلی خوسرەجی و ناسر خەفاجیان بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون و ئەگەری لەسێدارەدانیان زۆرە.

رێکخراوی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ داوا لە بەرپرسانی ئێران دەكات بە پەلە زانیاری لەسەر چارەنووسیان بدات.

ھیدایەت عەبدوڵاپوور بەندكراوی سیاسی كوردی خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار ساڵ لەمەوپێش لەلایەن سوپای پاسداران دەستبەسەركرا و بە تۆمەتی ھاوكاری لەگەڵ حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان سزای لەسێدارەدانی لەسەرە.





ئەم هەواڵە 1588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad