English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارمه‌ندێكی ئاسایشی ئاكرێ هه‌وڵی خۆ كوشتن ده‌دات
2020-05-14 [08:25 AM]

ZNA-دهۆک


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  كارمه‌ندێكی ئاسایش له‌ قه‌زای ئاكرێ هه‌وڵی خۆكوشتنی  ده‌دات و به‌ گولـله‌یه‌ك خۆی بریندار ده‌كات.

پۆلیسی ئاكرێ ڕاگه‌یاند، نزیك به‌ كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ گه‌نجێك گولـله‌یه‌ك له‌ لای ڕاستی خۆی ده‌دات  و به‌هۆیه‌وه‌ بریندار ده‌بێت و دوا به‌ دوای ڕووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و برینداره‌كه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاكرێ.

ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه‌ هاوكات كارمه‌ندی ئاسایشی ئاكرێیه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڕێ كراوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: پۆلیسی قه‌زاكه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاری هه‌وڵی خۆكوژییه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad