English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی سێکسی لە لاڤێزی کراوە
2020-05-14 [09:55 AM]

ZNA- ھەولێر


ئیزیکێل لاڤێزی، هێرشبەری پێشووی ئەرجەنتینی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی سێکسیی تایبەت بەخۆی لێدەکرێت و ئەویش سکاڵای یاسایی تۆمارکرد.

یاریزانە تەمەن 35 ساڵانەکە کە مانگی دیسەمبەری رابردوو وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند، لە دادگا سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو لایەنە تۆمارکرد کە هەڕەشەی لێکردووە گوایە ئەگەر پارەیان نەداتێ، ئەوا گرتە و وێنەی سێکسی ئەو یاریزانە بڵاودەکەنەوە.

ئەوانەی هەڕەشەیان لە لاڤێزی کردووە، بۆ هەر وێنەیەک داوای پێنچ هەزار دۆلاریان لێیکردووە، ئەو یاریزانەی پێشووی ناپۆلی، پاریس و سان لۆرێنزۆش لە رێگەی پارێزەکەیەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو لایەن تۆمارکردووە کە هەڕەشەکانیان لێیکردووە.

بە گوێرەی قسەکانی پارێزەرەکەی لاڤێزی بێت، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە هەڕەشەکاران لایانە، راستین و دروستکراون نین.

ئەو هەڕەشانە تەنیا لە لاڤێزی نەکراوە، بەڵکو لە ناتالیا بۆرخێسی کچەهاوڕێیشی کراوە کە خانمە نمایشکارێکی جلوبەرگی بەرازیلییە.

لاڤێزی و کچەهاوڕێکەی ئێستا لە یەکێک لە دورگەکانی کاریبینی کە لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسایە و لەوێ خۆیان کەرەنتینە کردووە.

ئەو یاریزانە لە دوایین وێستگەی کاروانی وەرزشیی خۆیدا یاری بۆ یانەی هێبەی فۆرچنی چینی کرد و شەش مانگ پێش ئێستا بەفەرمی وازی لە یاریکردن هێنا.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 3160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad