English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو دز هێرشیانكرده‌ سه‌ر ماڵی ئه‌ستێره‌یێكی تۆتنهام
2020-05-14 [11:09 AM]

ZNA - ھەولێر


 

 

 

له‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوودا دوو چەکداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی دێلی ئالیی، ئەستێرەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دزیی لێدەکەن.

 

ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە دوو دزەکە بە چەقۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایلی ئالی کە لەگەڵ برایەک و هاوڕێیەک و دوو کچی هاوڕێیان لەماڵەکەی بووە و لەوێش ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت ڕوویداوە و تێیدا ئالی لە لێدان بە چەقۆ ڕزگاری بووە.

 

یاریزانه‌كه‌ هیچ زیانی گیانی گه‌وره‌ی به‌رنه‌كه‌وتوه‌، به‌ڵام دزه‌كان توانیویانه‌ چه‌ندین خشڵ، زێڕ و چەند کەلوپەلێکی گرانبەهایان دزیووە.

 لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش هیچ دزێک نەگیراوە، هه‌روه‌ها پێشتریش رووداوی له‌م جۆره‌ هه‌بوون و ئەمە جاری یەکەم نییە دزی لە یاریزانان و ئەستێرەکانی تۆپی پێ دەکرێت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad