English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرمانج عەبدوڵڵا: داعەش و شۆڤینیەت پێکەوە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پەرەدەسێنن
2020-05-14 [01:44 AM]

ZNA- هەولێر


دورست بوونی داعش لە ئەنجامی ئەو ناتەندورستییە بەروەبردەنەی وولات هاتە کایەوە کە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە لایەن دەستهەلاتدارانی بەغداوە پەیرەو دەکرا دروستبوونیان ئەنجام ئاکامی خراپی بەدوای خۆیدا هێنا و تاکۆ ئێستا بەردەوامە.

 

 

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ۲۳ـی قەرەقۆغی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە دوای شەرێکی زۆر بۆماوەی سێ ساڵ کۆتای هاتنی داعەش راگەیێندرا بەلام لەم دوایانەدا داعەش خۆی رێکخستووتەوە ئۆگانەکانی خۆشی دورستکردۆتەوە لەسەر شێوەی کەتائیبی جودا جودا، خەڵکێشکش لەگەلیان هاوکارن بەتایبەت ئەوانەی کاتی خۆی بە تەعریب هاتووتە ناوچەنە بەڕۆژ لەگەل هێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبین بە شەویش لەگەل تیرۆرستانی داعەشن بۆیە بە ئاسایی بوونەوەی ناوچەکان ئەوان سوودمەندنابن بۆیە ئەگەر ئێستا سەیری بکەین دەبینین داعەش جگەلە بەشە توندرەویە ئیسدامیەکە بەشێکی تری بۆیتە شۆڤێنی بۆیە زیاتر ناوچە کوردنشینەکان دەکرێنە ئامانج.

 

 

کرمانج عەبدوڵڵا ئەوەشی گووت: هێزە عێراقییەکان لەدوای رووداوەکانی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر  نەیتوانیوە یان نەیویستووە ئەو شوێنانەی پێشتر هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لێبوویە پڕبکاتەوە جگە لە شەقەمە سەرەکیەکان نەبێت ئەوانیش تەنیا بە ڕۆژ بەشەو هیچیان پێناکرێت بۆیە داعەش ژمارەیان زیادیکردیە و جموجۆل و چاڵاکانیشیان زۆر زیادی کردیە ئەوەی مەترسیە گەورەکەیە ئەوە کە چەندی ژمارەی داعش دیارە زۆر لەوە زیاتر شانەی نووست و نهێنیان هەیە هەربۆیەش بۆنتە مەترسیەکی گەورە لەسەر ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ هیچ هاوکار و هەماهەنگ نیە نە لێدەگەرێت هاوولاتیانی کورد لە شوێنەکانی خۆیان پارێزگاری لەخۆیان بکەن لە لێدەگەرێت ەێزی پێشمەرگەی کوردستان پارزکاریان لێبکات نەخۆشیان ئاماددەن پارێزگاریان لێبکەن و نەئاماددەشن وەک ساڵانی پێشتر لێژنەی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان هەبوو بۆ پاراستی ئەو ناوچانە بۆیە گشت مەترسیکان دەکەوێتە حکومەتی عێراق کە نەیانتوانیوە پارێبکاری لە خەڵک و ناوچەکان بکرێت.

 

 

هەروەها کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی۲۳ـی قەرەچۆغی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو: ئێمەی کورد کێشەی خاکمان هەیە لە عێراق ئەگەر ماددەی سەدوچڵ جێ بەجێ بکرێت ئەو دەرهاویشتە خراپانەی دێنە پێش و روودەدن گشتیان لە ئەنجام ئەوەن چارەسەردەبن بەلام هیچ هەنگاوێت لە حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی دوای روخانی رژێم  بەدیناکرێت بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی ئێمە هەمانە لەگەل عێراق، بۆیە رۆژبەڕۆژ لەو ناوچانە شۆڤینیەت روولە زیادبوونە بەلام ئێستا لەرێگەی داعەشەوە ئەو کاردەکەن لە هەر شوێنک دوو جۆتیاری کورد و دوو عەرەب هەبن ئەوان دەستی خۆیان دەگەینێ دوو کوردەکە شەهید دەکەن دوو عەرەبەکەش ئازاد دەکەن بۆ ئەمەش هێزە عێراقییەکان هاوکاریانە، هەر وەک بینمان لە چەند ڕۆژی رابردوو دەغل و دانی جوتیارانی کورد سووتا ئەوەش حکومەتی عێراق لێی بەرپرسە چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر ئامادەبوون تیمەکانی ئاگرکۆژێنەوە بنێرنە شوێنی رووداوەکان بەلام ڕێگە بەو تیمانە نەدرا بە بیانوو ئەوە ناتوانن پارێزکاریان لێبکەن و ئاماددەش نەبوون و ڕێگەیان نەدا هێزی پێشمەرگە لەگەلیان بێت و پارێزگاریان لێبکات.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad