English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان کوردستان
2020-05-15 [03:52 AM]

ZNA- ھەولێر


بەبۆنەی (58)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان کوردستان

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان...

بەبۆنەی (58)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین وەکو ھەمیشە دڵسۆزانە و بەرپرسانە بۆ پشتیوانیکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و، خزمەتکردنی توێژی کاریگەری مامۆستایان و بەدیھێنانی خواستەکانیان بەردەوام بن. 

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە گیانێکی پیشەییانە لە خەبات و قوربانیدان وچانی نەداوە و لەم رێگا پیرۆزەشدا توانیویەتی چەندین دەستکەوتی زۆر گرنگ بۆ توێژی مامۆستایان بەدیبێنێ، کە مایەی رێز و شانازییە بۆ گەلەکەمان بەگشتی و توێژی مامۆستایان بەتایبەتی.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، شانبەشانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتدا بەشداری لە رەوتی سیاسی و چەکداری گەلەکەمان کردووە، لەو پێناوەشدا وەک رێکخراوێکی پیشەیی رۆڵی دیار و بەرچاوی خۆی ھەبووە لە پێگەیاندنی رۆڵەکانی گەلەکەمان و برەودان بە ھەستی نیشتمان پەوروەری و، ھەوڵی زۆریشی داوە لەپێناو سەرکەوتن و بەدیھێنانی ئامانجە پیشەییەکانی لە رووی پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی مافە سیاسی و فەرھەنگی و کوولتورییەکان دا.

کاتێک ئێمە ئەو یادە بەرز و پیرۆزە رادەگرین، پشتیوانی خۆمان بۆ یەکێتیەکەتان دووپات دەکەینەوە، ھیوادارین بەھەمان رۆحیەتی کوردپەروەری و نیشتیمانپەروەرییەوە زیاتر برەو بە کار و چالاکیەکانتان بدەن و داکۆکی لە مافە پیشەییەکانتان بکەن و دەستکەوتی زیاتر بۆ سەرجەم مامۆستایانی کوردستان بەبێ جیاوازی بەدیبێنن و پارێزگاری لەو ئەزموونە و دەستکەوتەکانمان بکەن.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، سڵاو و رێز و وەفاداریی بۆ دامەزرێنەران و تێکۆشەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان...

مەکتەبی سیاسی
 پارتی دیموکراتی کوردستان
١٥ـی٥ـی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad