English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. ئه‌رشه‌د: جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی به‌ گرنگ ده‌بینم نه‌ك ته‌نیا وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی به‌لكو وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی
2020-05-16 [10:05 AM]

ZNA - هەولێر


مامۆستایه‌كی زانكۆ رایگه‌یاند: جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی به‌ گرنگ ده‌بینم نه‌ك ته‌نیا وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی به‌لكو وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی هه‌روه‌كو له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌لێندرا رووبه‌رووی گه‌نده‌لی ده‌بنه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم له‌م قۆناغه‌دا هاولاتیان و حزبه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌بێ جیاوازی پالپشتی حكومه‌ت بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌.

د. ئه‌رشد حاجی صه‌دیق مامۆستای زانكۆ و پسپۆر له‌ بواری ژمێریاری و كارگێری دارایی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: دووای په‌سندكردنی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ 5/5/2020 چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد له‌ چوارچێوه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی به‌مه‌به‌ستی جێیه‌جێكردنی به‌شێك له‌ پرۆژه‌ یاسایی چاكسازی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن هاولاتیان پێشوازی له‌م بریارانه‌ی حكومه‌ت كرا، مه‌به‌ست له‌ ده‌ستپێكردنی به‌شێك له‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌م باردوخه‌وه‌ بوو له‌چه‌ند مانگی رابردوو له‌ جیهان به‌گشتی كوردستان به‌تایبه‌تی روویاندا وه‌كو نه‌ناردنی شایسته‌ دارییه‌كانی هه‌رێم له‌ لایه‌ن به‌غدا و زیادبوونی خه‌رجیه‌كان و كه‌م بوونه‌وه‌ی داهاته‌كانی حكومه‌ت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو. 

د. ئه‌رشد ئاشكرايكرد: جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی به‌ گرنگ ده‌بینم نه‌ك ته‌نیا وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی به‌لكو وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی هه‌روه‌كو له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌لێندرا رووبه‌رووی گه‌نده‌لی ده‌بنه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم له‌م قۆناغه‌دا هاولاتیان و حزبه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌بێ جیاوازی پالپشتی حكومه‌ت بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌.
 
هه‌روه‌ها دیاریشیكرد: كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوون له‌ هه‌وله‌كانی به‌رده‌وام بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابین بكات به‌ داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوه‌خۆی و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق به‌لام هه‌روه‌كو پێشووتر حكومه‌تی به‌غدا له‌ رێكه‌وتنی ناردنی شایسته‌ دارییه‌كانی هه‌رێم پاشگه‌زبووه‌وه‌ بۆیه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانی له‌سه‌ره‌تادا موچه‌ دابین بكات و چه‌ند رۆژێك موچه‌ دووا كه‌وت، به‌لام هه‌ر زوو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێز مسرور بارزانی له‌ به‌یانامه‌یكدا دلنیای ته‌واوی دایه‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێم كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌پێی توانا ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابینكردن و دابه‌شكردنی موچه‌ ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوه‌خۆی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت كه‌له‌لایه‌ن بازرگان و سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكانه‌، له‌هه‌مان كاتدا راسپاردنی چه‌ند لێژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی دانوسان له‌گه‌ل حكومه‌تی به‌غدا تاوه‌كو بتوانرێت ره‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ناردنی شایسته‌ دارییه‌كانی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاسا، له‌ئێستادا به‌شێك له‌ موچه‌خۆران موچه‌كانیان وه‌رگرتووه‌ به‌ دلنیایه‌وه‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌و شوێنانه‌ی موچه‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌وانیش موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.

ئه‌و ماموستایه‌ی زانكو رونیكرده‌وه‌: سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی داهات حكومه‌تی هه‌رێم بریاری داوه‌ داهاته‌كانی زیادبكات به‌لام به‌میكازمێك كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر باروگوزه‌رانی دارایی هاولاتیان، بریاری زیادكردنی داهاته‌كان له‌ رێگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزرایانه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌شێكی كه‌می ئه‌م داهاتانه‌ بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌رایه‌وه‌ و زیاتر ئه‌م كۆمپانیانه‌ سوودمه‌ندبوون له‌هه‌مانكاتدا نرخی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ زۆر به‌رز بوو، یه‌كێكی تر له‌ بریاره‌كان هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لێخۆشبوونانه‌ی كه‌ دراون له‌ ره‌سمی گومرگ و باج له‌ماوه‌ی چه‌ند سالی رابردوو به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كران به‌شێوه‌ی پێویست باجیان له‌سه‌ر نه‌بوو یان هیچ باجیان له‌سه‌ر نه‌بوو بۆیه‌ به‌ رێكخستنه‌وه‌ی باج به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناوه‌خۆی سوودمه‌ند ده‌بن له‌ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ناوخۆ و هاوكاریكردنیان له‌ كێبركێكردنی به‌رهه‌مه‌ بیانیه‌كان، پابه‌ندكردنی كۆمپانیه‌كانی ناوه‌خۆی به‌پێدانی باج یه‌كێكی تره‌ له‌ بریاره‌كان ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی یاسا ده‌بێت، پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ل ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ رسوماتی خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌ت كۆده‌كه‌نه‌وه‌ به‌رای من ئه‌و گرێبه‌ستانی پێشوتر ئه‌نجامدراون پێویستیان به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ چونكه‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م داهات بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه‌، له‌لایه‌كی تر تاپۆكردنی زه‌وی و خانووی هاولاتیان سه‌ره‌رای زیادبوونی داهات بۆ حكومه‌ت هاولاتیان سوودمه‌ند ده‌بن له‌ رووی یاسایه‌وه‌ ده‌بن به‌ خاوه‌نی یاسای زه‌وی و خانوو له‌هه‌مانكدا به‌رامبه‌ر به‌م پره‌ پاره‌ی له‌ به‌ناوكردن ده‌یده‌ن راسته‌وخۆ نرخی خانوو و زه‌ویه‌كانیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان له‌چه‌ند سالی رابردوو خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت زۆر زیادبوون له‌ خه‌رجی موچه‌ و ده‌رماله‌ی خاوه‌ن وه‌زیفه‌ بالاكان و خه‌رجی ته‌شغیلی و خه‌رجی وه‌به‌رهێنان و نه‌سریه‌ ئه‌مه‌ش بارگرانی له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستكردبوو بۆیه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌رجیانه‌ داهاتێكی زۆر ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و خه‌رجیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر باری دارایی حكومه‌ت و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم.





ئەم هەواڵە 1060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad