English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: كۆتايى ئه‌م ساڵ پێكوته‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست ده‌بێت
2020-05-16 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دۆناڵد ترەمپ له‌ كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى سەبارەت كارەكانى دۆزینه‌وه‌ی پێكوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لە كۆشكى سپى رایگه‌یاند، دەستيان بە پرۆژەیه‌ك به‌ناوی "Warp Speed" كردووە كە به‌ ماناى "خێراتر لە خێرايى رووناكى" دێت، وتیشی، تا كۆتايى ئه‌مساڵ پێكوتەى تايبەت به‌ پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا ده‌دۆزنەوه‌.

ترەمپ ئاماژەى بەوەكرد، بەگەيشتنى تواناى ئەنجامدانى پشكنينى رۆژانە بۆ ٣٥٠ هەزار پشكنین، لە ئێستادا نزیكه‌ی لە سەرجەم ويلايەتەكانى وڵاتەكە پلانى ئاساييبوونەوەى ژیان راگه‌یه‌نراوه‌ و رایگه‌یاند: "هەنگاوێكى ديكەى گرنگى وڵاتەكەمان بەرەو ئاساييبوونه‌وه‌ى دۆخەكە، دۆزينەوەى چارەسەرى كاريگەر و پەرەپێدانى پێكوتەكانە. پێموایه‌ تا كۆتايى ئەمساڵ پێكوتەيەك له‌به‌رده‌ستماندا دەبێت".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكە لە ١١ى كانوونى دووەمەوە دەستيان بەكاركردن لەسەر چەند پێكوتەيەكى جوراوجۆر كردووە و حكوومەت بۆ هاوكاريكردنى ئەو جۆرە كارانە ئەوەنده‌ی له‌ توانایدا بووبێت، كاریكردووه‌.

دۆناڵد ترەمپ ئاشكراشیكرد، له‌گه‌ڵ لەوڵاتانى ديكەش كاريان لەسەر پەرەپێدانى پێكوتە كردووە و رایگه‌یاند: "لەسەر ئەم بابەتە هيچ لووتبه‌رزییه‌كمان نييە، لەگەڵ هاوپەيمانەكانمان كاردەكەين، جاری واش هەيه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانیشمان نیین كارده‌كه‌ین. كێ بتوانێت پێكوتەيەك دروستبكات، ئەوا كارێكی نایاب ده‌كات".

ترەمپ لە وەڵامى پرسيارى ئايا لەگەڵ چين كاردەكەن یان نا ئه‌گه‌ر پێكوته‌یه‌كیان دۆزییه‌وه‌، گوتى: "بەڵێ كاریان له‌گه‌ڵ دەكەين".

تاكو ئێستا ئه‌مه‌ریكا به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنای تۆمار كردوه‌، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س تووش بوون و زیاتر له‌ 88 هه‌ززار كه‌س به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ مردوون.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad