English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا چی پێگوتین
2020-05-16 [02:54 AM]

ZNA- ھەولێر 


 کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکی ھەستیاردا گوزەردەکات لەم کاتەدا ماڵی کورد ترازاوە و خەڵک لە دڵەڕاوکێدایە، لەم ساتەدا پێویستمان بەئەقڵێکی کراوە و بڕیارێکی بوێرانە ھەیە بۆ ئەمەش پێوێستمان بە کارەکتەرێک ھەیە کە فیکر و کردار پێکەوە گرێدا. 
لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا سەرۆکی ھەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە کە دەکرێ لەلایەن ڕۆشنبیران و سیاسیەکان قسەی لەسەربکرێ لە سەرەتای پەیامەکەیدا دەڵێ (واز لە داخوازی یەکڕیزی گەلەکەمان ناھێنم ) ئەگەر کۆدەکانی ئەم دەستەواژەیە بکەینەوە تێدەگەین کە بەربەست گەلێکی سیاسی سایکۆلۆجی ترسناک ڕێگرن لە بەردەم یەکڕیزی کورددا ھەیە کە دوژمنان چاندوویانە بۆیە سەرۆک نێچیرڤان بەئەوپەڕی باوەڕبەخۆبون بەمەسەلەی گەلەکەی بەتەحەدداوە دەڵێ واز لە خەبات بۆ یەکڕیزی ناھێنم، ئەگەر سەیری جوڵەکانی بکەی بۆ ئەم ئامانجە تێدەگەین چەند بە ئەشقەوە خەبات بۆ ئەو ئامانجە دەکات پەیامەکەی. لەلایەکەوە ھۆشدارییە لەلایەکەوە ھیوا بەخشینە و نمونەی ڕەوانبێژییە لە ئاستێکی باڵادا و پڕە لە متمانە بەخۆبون بەمەسەلەی کورد پێمان دەڵێ دەرک بەمەترسیەکان بکەن و لە باوەڕێکی بەرزەوە ڕەوایەتی دەدا بۆ بەردەوامبوون لە خەبات بۆ یەکڕیزی لەجێگایەکی دیکەی پەیامەکەی دادەڵێ ( ئەم قۆناغە سەختە تێدەپەڕێ، بەڵام دەبێ یەکگرتوبین یٔەگەر لەھەموو حاڵەتێکدا یەکگرتونەبین یەک خیتابی ھاوبەشمان نەبێ ئەوا دەبێت چاوەڕێی کەوتنێکی تراژیدی بکەین. 

ئەو پێداگیرییە توندە لە یەکڕیزی گەڕانەوەیە بۆ کەوتنەکانی مێژوو تێگەشتنە لە واقیعی ئێستا و پێشھاتەکان ئەم پێداگیرییەی سەرۆک دەگەڕێتەوە بۆ خەمە گەورەکەی حاجی قادر بەدەست نیفاق و پەرتەوازەی کوردەوە و یەک ھەڵوێستی ئەوانی دیکە بۆیە حاجی وتی ( ڕۆم و جو چاکە ئیتیفاقی ھەیە، کوردە بێ غیرەتە نیفاقی ھەیە ) لای حاجی بێ غیرەتی نیفاق بووە و ئیتیفاق غیرەتبووە. ئێستا سەرۆکی ھەرێم ھەمان خەمی خانی و ئەحمەد موختار و حاجی قادری ھەیە لە بێئیتفاقی کورد ئەوان لە ڕێگای ئەدەبیاتەوە ئەوترسەیان نیشانداوە سەرۆک وەک سیاسەت وەک دەوڵەتمەدار دەڵێ سەردەکەوین، بەڵام مەرج و ئامرازی سەرکەوتنەکەی دیاریکردوە کە یەکگرتنە، دواتر دەڵێ ( ھەر کەس لە شوێنێ نەخوێنێ ھەرکەس ئەجندای تایبەتی خۆی جێبەجێ نەکا ) لێرەدا پەنجە دەخاتە سەر ئەو ھەڵە کوشندەیە کە ھەرکەس وادەزانێ ڕاستییەکان لای خۆیەتی لێرەوە ڕاستتیە ڕەھاکە کە ڕاستی ھەمومانە دەشێوێ بۆیە لێرەدا لە ھەناوی ئەم وتەیەدا ئەوەمان پێدەڵێ کە دەبێ ھەمو ئاوازەکان لە ئاوازێکدا وەک سەمفۆنیایەک نمایش بکەین کە ھەر کەسە و ھەست بە ئاوازی خۆی بکات لە سەمفۆنیایەکەدا. دوتر دەڵێ ( دەبێ لەسەر ھەندێ پرنسیپم ڕێکەوین چ لەسەر ئاستی میللەت چ لەسەرئاستی یٔەحزاب ) یٔەم پەرەگرافە بەپلەی ئیمتیاز فەلسەفەی سیاسی یە گەڕانەوەیە بۆ ڕەسەنایەتی جیھانبینی کورد پێش کەوتنە گەورەکە بۆ سەردەمی (ماد) کە ماددەکان لەسەر ڕێبازی میترایی فەرمانڕەواییان دەکرد، چەمکی میترای واتە گرێبەست و پەیمان بەستن، لەم چەمکەدا لە شەخسیترین و سەرەتایترین پەیوەندییە مرۆییەکان، تاکو بەرینترین پەیوەندییە سیاسیەکان بەپێی گرێبەست و پەیمان و ڕێککەوتن داڕێژراوە بۆیە ئەگەر دیقەت بدەی لە پەیامەکەدا داوای ڕێککەوتن دەکات بۆ ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی دیارە ڕێککەوتن لە ئەنجامی گفتوگۆیە دەبێت بۆیە لە ڕۆحی پەیامەکەدا ئەوەی لە خۆگرتووە کە پێویستە ھەموو کێشەکان ببرێتە ژێر چەتری گفتوگۆ پێمان دەڵێ بێ گفتوگۆی ڕاشکاوانە ناگەینە ڕێککەوتنێکی دروست پەیامەکە بانگەوازە بۆ کردار نواندن ھۆشداری دەدا کە ئامادە بین بۆ پێشھاتەکان و ئایندە نەدەینە دەست قەدەر، ئەمەش بەوە دەکرێ لەسەر پرنسیپ ڕێککەوین، بۆ حەقیقەتی ئەم وتەیە ھێربێرت مارکۆزە دەڵێ (ھەموو کۆمەڵگایەکی ڕێک و پێک پێویستی بەھێزێک ھەیە کە لەلایەن ھەمویانەوە پەسەندکرا بێت)لە کۆتایدا نیگەرانی خۆی ناشارێتەوە دەڵێ ( کە دەرفەت بۆ تێکشکانی یەکتر مەقۆزنەوە ) لێرەدا دەڵێ کۆمەڵگای کوردی بەململانێیەکی سەختی سیاسی و کۆمەڵایەتی دا گوزەردەکات، یٔەگەر یٔەو جۆرە ململانێیە ڕێکنەخرێ بەرەو کارەساتمان دەبات لە مێژودا لەم نمونەیە زۆرە بۆیە داوا دەکا لەیٔیستیغلالی موزەیەف خۆمان لادەین پەنا بۆلۆژیک و ئەقڵ بەرین بۆ یەکێتی و یەکگرتن یٔەوە بۆ ھەموو سەردەمێکمان سود و چاکەی گشتی تێدایە وەک حاجی دەڵێ ( یٔیتیحادی بە یٔیتفاقی یٔەنام ، سۆپەرە بۆ حەوادیسی ئەیام ) دواجاردەکرێ ئەم پەیامە بە پەیامی ئەقڵ بناسێنین کە لە لوتکەی پەرۆشیدایە بۆ ئایندە و ئێستا بانگھێشتکردنە بۆ گفتوگۆ بۆ یەکگرتن بۆیە ئەم پەیامە پێویستی بە پیاھەڵدان نیە، پێویستە پشتگیری بکرێت بەپرۆژە پێویستە حیزبەکان بەدەمییەوە بچن گفتوگۆ بکەن چ ڕاستەوخۆ چ لە ڕێگای ئۆنلاینی کۆنترۆڵکراوە گفتوگۆ بکەن. دەکرێ ڕۆشنبیرانیش قسەیان ھەبێت، چونکە ئەمە لە گفتوگۆی بێزەنتی دەمانپارێزێت ڕێگا تەقلیدیەکەی ململانێ تێدەپەڕێنین کە لەسەر لۆژیکی براوە و دۆڕاو بەڕێوەمان دەبرد و دەمانگەیەنێتە ڕێگایەکی دیکە کە گفتوگۆ و ململانێ لە پێناوی ڕاستیە گەورەکەدا بێت کە بەرژەوەندی باڵای کوردستانە دواجار لەسەر پرنسیپ گەلێک ڕێککەوین کە جێ پەنجە ی ھەموو لایەکی پێوە دیار بێت، بە تێگەیشتنی من لە پەیامەکەیدا ئەمەی گووت.


فارس نەورۆڵی
 





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad