English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن پارێزگاریی له‌ گورچیله‌كانمان ده‌كه‌ین له‌ ره‌مه‌زاندا
2020-05-16 [06:06 AM]

ZNA ــ هەولێر


کەسانێک هەن کە گورچیلەکانیان لاوازن و لە ئیشکردن کێشەیان هەیە، بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا کەسی ڕۆژووان زیاتر بە دەست ئازاری گورچیلەوە دەناڵێنط، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ هیچ شلەمەنی و ئاوێک ناخورێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی گورچیلەکان.

 

  ئەو کەسانەی کە گورچیلەکانیان لاوازن لە ئیش کردن یان کێشەیان ھەیە، نەخواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە ھۆی ووشک بوونەوە کە ئەمە لەو کەسانەی کە گورچیلەکانیان لاوازن لە ئیش کردن گرفت دروست دەکات، ھەر بۆیە باشتر وایە ئەم جۆرە نەخۆشانە بەڕۆژوو نەبن یان سەردانی پزیشکی تایبەتی بکەن بۆ دیاریکردنی ڕێژەی لاوازی گورچیلەکانیان و بەپێی ڕێنمایی ئەو بەڕۆژوو ببن.

 

 

هەروەها، ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە شۆردنی گورچیلەکان ھەیە ناتوانن ڕۆژوو بگرن، یاخود ئەو کەسانەی کە گورچیلەیان بۆ چاندراوە ناتوانن بەڕۆژوو ببن، چونکە پێویستە بەردەوام چارەسەر وەرگرن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

 

 

ئەو کەسانەی گورچیلەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات، دەتوانن ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکەن:

 

 

• کەمکردنەوەی بەکارھێنانی خوێ و خواردنی سوێر، چونکە پێویستی لەش زیاد دەکات بۆ ئاو و شلەمەنیەکان.

 

 

• کەم بەکارھێنانی ئەو خواردنانەی کە پڕۆتین زۆرە لە پێکھاتەیاندا.

 

 

• چاودێری کردن و کۆنتڕۆل کردنی فشاری خوێن لەو کەسانەی کە نەخۆشی بەرزەپەستانی خوێنیان ھەیە.

 

 

• پارێزگاری لە ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان لەگەڵە.

 

 • کەم بەکارھێنانی دەرمانی ئازارشکێن.

 

 • خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لە کاتی نێوان بەربانگ بۆ پارشێو، بەشێوەک لە (٢) لیتر کەمتر نەبێت.

 

• دورکەوتنەوە لە کەش و ھەوای گەرم و وشکبونەوە





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad