English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە به‌ریتانیا یاریزانێکی تۆپی پێ بە چەقۆ دەکوژرێت
2020-05-17 [09:41 AM]

ZNA - ھەولێر


یاریزانێکی تازەپێگەیشتووی رەشپێست لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە چەقۆ کوژرا و پێنج کەس لەسەر کوشتنی دەستگیرکراون.

 

فرانسوا کۆبلان، یاریزانی تازەپێگەیشتوو هەفتەی رابردوو کەوتە نێو شەڕە چەقۆیەک و بە سەختی برینداربوو، پۆلیس ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایار هەواڵی مردنی بڵاوکردووەتەوە، دوای ئەوەی پەڕاوێکی لێکۆڵینەوە بۆ کوژرانەکەی کرایەوە.

 

کۆبلان یاریزانی یانەی هارلۆوی بەریتانی بوو، ئادام کۆنۆلی، راهێنەری یانەکە لەبارەیەوە دەڵێ "یاریزان و کەسێکی نایاب، باش و بەهرەمەند بوو، لە دوایین یاریدا هاتریکی تۆمارکرد".

 

پۆلیسی میترۆپۆلیتان دەڵێ، دوو کەس دەستبەسەرن و لە شوێنی رووداوەکەش سێ کەس بە گومانی کوشتنەکە دەستگیرکراون، کە یەکێکیان ئافرەتێک بووە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 4636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad