English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە 71 % فرۆشی دەرمانی سامەرا زیادی كردووە
2020-05-17 [11:08 AM]

​ZNA – هەولێر


کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی دەرمان و پێداویستییە پزیشییەکان لە سامەڕا، کە سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاگەری عێراقه‌، رایگەیاند، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە 71% بەرزبوونەوەیان لە فرۆش تۆمارکردووە بەراورد بە هەمان ماوە لە 2019.

حەمید عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، توانیویانە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە فرۆش تۆماربکەن، ئەوەش دوای ئەوەی سیاسەتێکی نوێی بە بازاڕیکردنیان گرتووەتە بەر، بەهۆیەوە توانیویانە بە رێژەی لە 71% بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبوونەوە لە فرۆش تۆماربکەن.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە‌، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بە بڕی 15 ملیار 389 ملیۆن دینار فرۆشیان تۆمارکردووە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2019 فرۆشیان 8 ملیار و 976 ملیۆن دینار بووە.

 





ئەم هەواڵە 9433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad