English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەك لەوەزارەتی كارەباوە
2020-05-17 [03:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەته‌وه‌، وتیشی، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با په‌یوه‌ندی به‌ قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەباته‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارینامه‌كه‌یه‌:

 

هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەوە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە ، كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا ، هەموو ئەم هۆكارانە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت. وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

 

وەزارەتی كارەبا

17/5/2020





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad