English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روبينه ئويملك: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە نابێت ئەو ھەموو ھەرەشەیە بکرێتە سەر پێکھاتەکان
2020-05-17 [04:41 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی رایگەیاند، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە نابێت ئەو ھەموو ھەرەشەیە بکرێتە سەر پێکھاتەکان لەسەر بابەتێکی ئاسایی ئاوا گەورە کراو دژایەتی پێکھاتەکان دەکرێت قابیلی قەبوولنیە.

روبينه ئويملك عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بێ گومان ئەم کۆبوونەوەیە زۆر گرنگ بوو ئەویش لە سەر داواکاری پێکھاتەکان بوو کە لە کەل سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆببینەوە، لە رێگەی ھەردوو وەزیرەی پێکھاتەکان ئایدن مەعروف و ئانو، داوامان کردوبوو، ئەمرۆ ١٧ی٥ی٢٠٢٠ کۆبوونەوەکەمان ئەنجام دا بە شێوەیەکی گشتی باس لە پێکھاتەکان کرا و ھەروەھا  باس لەوە ھێتشانەش کرا کە کرانە سەر پێکھاتەکان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش ئەم نابەتەی قەبوولنەکرد ھەرچەندە ھەر مەوزوعیش نە بوو، چونکە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامدراوە لە سەر ھەلگرتنی پارێزبەندی بەشێوەیەکی یاسای ئاسای و پەیرەوی بوو، ھەروەھا جەختیکردەوە کە نابێت ئەو ھەموو ھەرەشەیە بکرێتە سەر پێکھاتەکان لەسەر بابەتێکی ئاسایی ئاوا گەورە کراو دژایەتی پێکھاتەکان دەکرێت قابیلی قەبوولنیە.

روبينه ئويملك عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی گووتی: ھەروەھا  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسی لەوەشکرد کە ئەگەر سەیری مێژووی کوردستان بکەین دەبینین ھەردەم پێکھاتەکان پالپشت بووینە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا جه‌ختى له‌ پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و جێگريكردنى ماف و شايسته‌كانى پێكهاته‌كان له‌ ده‌ستوورى داهاتووى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌ و هه‌بوونى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كانى به‌ مايه‌ى شانازى و ده‌وڵه‌مه‌ندى و وێنه‌يه‌كى جوانى هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا كه‌ ده‌بێ بپارێزێت و به‌رگرى لێ بكرێت. 

روبينه ئويملك گووتیشی: ئێمەش بۆمان دوپاتکردەوە کە ھەموو کات لەگەلیان بووینە و لە رێگەی قانوونی و یاسای و دژی کەسیش نەبووین، ھەروەھا پێی راگەیاندین کە پێکھاتەکان نابنە ململانێی ھیچ لایەنەکی سیاسی ئێوە نوێنەری پێکھاتەی خۆتانن و تەفسیر لە گەلی خۆتان دەکەن، ھەروەھا دەرفەت بە لەس نادەین کە بە خراپە باس لە پێکھاتەکان بکات، ھەروەھا ئێمەش بۆمان روونکردەوە کە ئەو بریارە بریاری خۆمان بووە و لە ژێر ھیچ فشارێکی لایەبێکی سیاسی بووە شتێکی یاسای و ئاسای و پەیرەوی بووە و بەشداری دانێشتنەکەمان کردووە.

روبينه ئويملك عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی، ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی خستەروو، کە بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانمان راگەیاند کە تارادەیەک مافەی پێکھاتەکان لە کوردستان دا بەر چاون بەلام بە گوێرەی داخوازیەکانی ئێمە نین، ئەویش دەبێت بە رێگات یاسای و دەستووری داواکاریەکانمان دەچەسپێندرێن، ئەویش بەلێنی پێداین لەگەل دانانی دەستوور ئێمە ھەر داواکاریک مان ھەبیت و مافی ئێمە چیە لە یاسای و قانووندا ئەوا زیادی بکەن ئەمە مافێکی یاسای ئێوەیە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad