ZNA - هەولێر
هەندێک لە کۆتلەسیاسییەکانی عێراق دوای گۆڕینی سەرۆکوەزیران داوای دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکەش دەکەن.
سەباح عگێلی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون دووپاتیکردەوە، ئەو دۆخەی لە عێراق دروستبووە، تەنیا هۆکارەکەی حکومەت نیە، بەڵکو دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکەش دەگرێتەوە.
عگێلی دەڵێت بۆیە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان بگۆڕدرێن.
پێشتریش چەند پەرلەمانتارێکی دیکە، داوای گۆڕینی دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکەی عێراقییان کردووە.
ئەم هەواڵە 8779جار خوێندراوەتەوە |