English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەیانی لێژنەی وەرگرتنی گەنم کۆدەبێتەوە
2020-05-17 [08:04 AM]

ZNA-هەولێر



بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانی دووشەممە ١٨ی٥ی٢٠٢٠ کۆبوونەوەی لیژنەی وەرگرتنی گەنم ئەنجامدەدرێت، نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمرۆ چۆتە بەغدا و بەیانی بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.

ئاوارە حەمید، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە سەرۆکایەتی شاندێکی بالا کە پێکھاتبوون لە وەزیری کاروباری ھەرێم و بەغدا لەگەل ژمارەیەک بەرێوەبەری پەیوەندیدار سەردانی بەغدای کرد، لە سەردانەکەدا لەگەل سەرۆکۆمارو وەزیری بازرگانی عێراق کۆبوونەوە داوایان لێکرابوو کە جیاوازی نەکرێت لە نێوان ھەرێمی کوردستان و خوار و ناوەراستی عێراق، ئەوانیش باسیان لەوە کردبووە کە جیاوازی دەکرێت.

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گووتی: دوای گەرانەوەی شاندەکە لە بەغدا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نوێنەرەکیان راسپاردووە لە سەر ئاستی بەرێوەبەری گشتی بۆ ئەوەی نوێنەرایەتێ وەزارەتی کشتوکاڵ بکات لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاوی عێراق، ھەروەھا لە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە ساڵانی رابردوودا عێراق رێژەیەکی کەمێ وەرگرتووە لە جووتیارانی بە جۆرێک لە خوارو و ناوەراستی عێراق  بەرێژەی سەداسەد گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، لەکاتێکدا ٤٠٠ ھەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە بەلام بەرھەمی جووتیاران ھەرێمی کوردستان زیاترە لە ملیۆنێک تەنە.

ھەروەھا ئاوارە حەمید، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی خستەروو، کە بەیانی دووشەممە ١٨ی٥ی٢٠٢٠ کۆبوونەوەی لیژنەی وەرگرتنی گەنم ئەنجامدەدرێت، نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمرۆ چۆتە بەغدا و بەیانی بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات، پەیامی وەزارەتی کشتوکاڵیش ئەوەیە کە ھیچ جیاوازیەک لە نێوان جوتیارێکی ھەولێر و بەسرادا نەکرێت، چونکە ئێمە پێمان وایە ئەو رێژە گەنمەی لە جووتیارانی کوردستان وەردەگیتێت زۆر زۆر کەمە بۆیە بەھەر شێوەیەک بێت پێداگیری لەسەر ئەوە دەکەین کەوا زیاتر لە ملیۆنێک تەن گەنمان لێوەربگیرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad