English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەلمانیا وێستگەكانی ئەتۆمى خۆی خاپوور دەكات
2020-05-18 [09:54 AM]

​ZNA – هەولێر


ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا تا 2 ساڵی تر سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی كۆتایی پێبێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ردوو تاوه‌ری ساردكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی فیلیبسبۆرگ و ورتنبێرگ، له‌ناوبرد.

به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری نیوز ویك، وێرانكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو تاوه‌ری وێستگه‌ی فیلیبسبۆرگ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌دایه‌ كه‌ تا ساڵی 2022، له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ناو به‌رێت و له‌بری ئه‌وانه‌ وزه‌ی توانای نوێبوونه‌ (رینیوه‌بل)-ی وه‌ك وزه‌ی خۆر و وزه‌ی با و ئاو بنیاتبنێت.

به‌پێی كۆمپانیای بی ده‌بلیو ئینیرجی، زه‌وییه‌كه‌ به‌م نزیكانه‌ له‌ رێگه‌ی TransnetBW به‌كارده‌هێنرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی نوێی خۆریی و وزه‌ی با.

سیڤنیا شۆڵز، وه‌زیری ژینگه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ لێدوانێكیدا بۆ سی ئێن ئێن ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌، كۆتایی به‌و دوو تاوه‌ره‌ش هات كه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019ـەوە، كاركردن له‌ وێستگه‌كه‌دا وه‌ستاوه‌ و داخراوه‌، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی ئاشكرایه‌ تا هێدی هێدی كۆتایی به‌ وێستگه‌كانی ئه‌تۆم بهێنرێت له‌ ئه‌ڵمانیا.

ئەو گووتیشی: "بڕیاره‌ به‌هاتنی 2022 كۆتایی به‌ كاركردن له‌ دواهه‌مین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بهێنرێت و له‌ ئاینده‌دا بتوانرێت وزه‌ی خۆنوێكه‌ره‌وه‌ بنیاتبنرێت كه‌ سه‌لامه‌تتر و تێچووی كه‌متر و به‌رده‌وامێتی زیاتره‌".

هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه‌ به‌چه‌ند خولەکێک خاپوور كران، یەكەمەمیان لە 14ی ئایار کاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانی، ئه‌وی دیكه‌شیان چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌دوایدا خاپوور كران، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ تاوه‌ره‌كان 152 مه‌تر به‌رزبوون.

 





ئەم هەواڵە 1333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad