English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا
2020-05-18 [12:00 PM]

ZNA - تاران


بە هۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر تەواوی چالاکییەکی و رووداوە گرینگە سینەماییەکانی جیهان، سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجریش لە ساڵی 2020 بەڕێوەناچێت و بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

 

محەمەد مێهدی عەسگەرپوور، بەرپرسی فیستیڤاڵەکە رایگەیاند: بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئاستی جیهاندا لە ماوەی ئەم 3 مانگەی دواییدا و دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە مانگی مارسدا، وادیاربوو توانای سازکردنی خولی نوێی فیستیڤاڵەکەیان نییە.

 

 

راشیگەیاند: ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە توانای بەڕێوەچوونی نیوەی فیستیڤاڵەکە لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بوونی هەیە و بەشێکی بەرچاو لە رەوتی کردەیی فیستیڤاڵ، وەکوو هەڵبژاردنی فیلمەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان و هەروەها دیزاینی بەشی ژێرخانی نوێی ئەنجامدراوە، بەڵام ئامادەنەبوونی زوربەی فیلمسازەکان و کاربەدەستانی بیانی کە بەشێکی زۆریان لە وڵاتانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنان و هەروەها باروودۆخی ناوخۆی ئێران، دوای هەواهەونگی لەگەڵ دکتۆر حسێن ئینتزامی سەرۆکی رێکخراوەی سینەمایی ئێران و هەروەها "فیاپف" FIAPF (فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی فیلم)، بەڕێوەچوونی خولی ئەمساڵ هەڵوەشایەوە.

 

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 8944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad