English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌وه‌ی له‌ قه‌ته‌ر و كوێت ماسك نه‌به‌ستێت به‌ند ده‌كرێت یاخود به‌ هه‌زاران دۆلار سزا ده‌درێت
2020-05-18 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر و كوێت رایانگه‌یاند، ده‌ست به‌ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پایه‌ندنی به‌ستنی ماسك نابن، سزاكه‌ش به‌ندكردن یاخود سزایی دارایی تاكو به‌های هه‌زاران دۆلار ده‌گرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوێت رایگه‌یاند، هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك رووبه‌رووی به‌ندكردن ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌ندكردنه‌كه‌ش سێ مانگ ده‌خایه‌نێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وڵاتی قه‌ته‌ر وتی، توندترین سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دیاری ده‌كرێت له‌وانه‌ به‌ندكردن بۆ سێ ساڵ ده‌بێت.

به‌رزترین سزای دارایی له‌ كوێت ده‌گاته‌ پێنج هه‌زار دینار ( 16200$) و له‌ قه‌ته‌ریش ده‌گاته‌ 200 ریال (55 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ).

له‌ ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو 137 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 693 كه‌سیش گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

سعودیه‌ زیاتر تووشبووی هه‌یه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 55 هه‌زار حاڵه‌ت و 312 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی ژماره‌ی دانیشتوانی بریتییه‌ له‌ 30 ملیۆن كه‌س.

وڵاتی قه‌ته‌ر دووه‌م وڵاته‌ له‌ رووی ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 32 هه‌زار و 600 حاڵةت و 15 كه‌سیش مردوون، ژماره‌ی دانیشتووانی قه‌ته‌ر دوو ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌سه‌.

ئیمارات دووه‌م وڵاته‌ له‌ نێوان شه‌ش وڵاتی كه‌نداو له‌ رووی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆڤید 19 كه‌ 220 كه‌س مردوون و له‌ كاتێكدا ئیمارات رایگه‌یاند، 23 هه‌زار و 350 كه‌س به‌ هۆیه‌وه‌ مردوون.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad