English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپەراسیۆن سه‌ربازی دژ به‌ چه‌كدارانی داعش ده‌ستی پێكردوه‌
2020-05-18 [12:54 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای زیادبوونی چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە سنووری پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا و سەڵاحەددین دەست پێکردووە.

دوێنێ شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزە ئەمنییەکان بەسەرپەشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە باکووری پارێزگای ئەنبار، باشووری پارێزگای نەینەوا و رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەددین تا دەگاتە سنووری نێودەوڵەتی عێراق لەگەڵ سووریا دەست پێکردووە".

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی فەرماندەیی جەزیرە، سەڵاحەددین، نەینەوا، حەشدی شەعبی و حەشدی هۆزەکان بەشداری دەکەن.

هەروەها باس لەوەکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە پشتیوانی لەلایەن فڕۆکەکانی سوپا و هێزی ئاسمانییەوە بۆ دابینکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، دەستگیركردنی كەسانی داواكراو و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە ئەنجام دەدرێت كە ماوەی چەند رۆژێکە هێرشی داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەددین، دیالە و کەرکووک زیادی کردووە.





ئەم هەواڵە 9268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad