English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزان جەوھەر: ھەرێم بەردەوام بێت لە ناردنی شانده‌كان بۆ بەغدا بە تایبەتی لە حکومەتی کازمی کە پەیوەندییەکانی زور باشتریشە لەسەردەمی عادل عبدالمھدی
2020-05-18 [01:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ماموستایەکی زانکۆ رایگەیاند: کێشەکە بەغدا و ھەرێمی کوردستان نیە ئەو کێشەیە کێشەیەکی جیھانیە پەتای کۆرۆنا کێشەیەکی ئابووری دروستی کردووە کێشەی ئابوورییەکە كاریگەری لە کێشەی سیاسی کردووە کێشەی سیاسی كاریگەری لە کێشەی کۆمەلایەتی و تەندروستی ھەمووی کردووە بویە کێشەکە بەغدا توشی قەیران بووە وە ئێستا ولاتانی جیھانیش ناتوانن ھاوکاری بکەن وە بویە بەغداش ناتوانێت ھاوکاری ھەریم بکات لە ئێستادا قەرز بکات.

بارزان جەوھەر ماموستای زانکو و شارەزا لە زانستە سیاسییەکان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھەردوو لایەن ھەتا کێشەی نرخی نەوت نەبێت کێشەکان بچوکترن بەلام وەکو چوار سال بەر لەئێستا کە نرخی نەوت دابەزی بەھەمان شێوە بەغدا و ھەولێر دیسان کەوتنە ملانێیەکی توند لەگەل یەکتری وە لەو کاتەدا ھەرێمی کوردستان بەتەنیا توشی قەیرانی دارایی بوو چونكه‌ حكومه‌تی فیدرال به‌ بریارێكی سیاسی و تاكه‌ كه‌سی موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بڕی به‌ بێ گوێ دان به‌ یاسا و ده‌ستوور پێشیلیان كردووه‌ بەلام لە ئێستادا عێراقیش تۆشی قەیرانی دارایی بووە واتە عێراق پارەی نیە چون ھاوکاری ھەرێم بکات بەغدا کێشەی موچەی ھەرێم بەسیاسی کردووە تێکەلی سیاسەت کردووە ئەگەر نە فەرمانبەرانی ھەرێم وەکو فەرمانبەرانی تری عێراق مافی خویانە بە پێ یاسا و دەستور دەبێ موچەکانیان پێ بدرێت.

هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد: من پێم باشە ھەرێم بەردەوام بێت لە ناردنی شانده‌كان بۆ بەغدا بە تایبەتی لە حکومەتی کازمی کە پەیوەندییەکانی زور باشتریشە لەسەر دەمی عادل عبدالمھدی لەبەر ئەوەی کازمی پال پشتییەکی بەھێزی لەپەرلەمان نیە ئەمەش ناتوانێت وەکو عادل عبدالمھدی تەنانەت موچەیەک بۆ ھەرێم بنێرێت ئەو موچەیە کە تا ئێستا نە وەزیری دارایی نە سەرۆک وەزیران ناتوانن بنێرن ئەو ئەمەلەی بەھێزەی کە ھەیە بە راستی کە تەلەفونەکەی سەروکی ئەمریکا بو کازمی وە پێشوازی مەلیکی سعودیا کە بو کازمی له‌به‌ره‌ بیکات وە پالپشتی کردنی ولاتانی سونی بە تایبەتی سعودیا و ئیمارات وە پالپشتی ئەمریکا کە پێشبینی ئەوە دەکەم کە لە روىی دارایشەوە یارمەتی كازمی بدەن بو ئەوەی سەربکەوێت ئەمە ئەمەلەیەک بدەستەوە دەدات کە عێراق بتوانێت لەسەر پێی خویی بمێنێتەوە وە بویە ھەرێمی کوردستان پێویستە لەگەل عێراقدا بەردەوامبێت بە دیالوک بە دانیشتن بو ئەوەی کە ئەگەر قەرز درا بە حکومەتی عێراق ھاوکاری کرا ھەرێمی کوردستانیش بتوانێت سود لەم ھاوکارییانە وەربگرێت.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بە تاکید لایەنی سێیەم ھەبێت لە رێکەوتنەکە باشە ھەرێمی کوردستان ھەمیشە داوای ئەوە کردووە کە لایەنی سێیەم ھەبێت لە رێکەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا ھەر رێکەوتنێکئ نوێ دەکرێت کە ئێستا دەیکەن رێکەوتنێکی دیکە بیکەن بەڵام ئێمە ئەوە لەبیری نەکەین بەبێ ئەوەی کە ھەولێر و بەغدا داوای بکەن ھەڕ خودی رێکەوتنەکان بە تەداخولی لایەنی سێیەم بووە جارێک بە زەختی ئێران دەبێ جارێک ھەر تێکدانیش بە تەداخولی ڵایەنی سێیەم بووە لە نێوان ھەردوو لادا بلێن و نەڵێن لایەنی سێیەم لە رێکەوتنەکاندا بەژدار دەبن رولیان ھەیە لەسەر ئەوەی کە لایەنی بەرامبەر ئیلتیزام بە رێكه‌وتنه‌كه‌ بکات بویە من پێم باشە کە ھەرێم داوای بکات کە لایەنی سێیەم بەژداری رێکەوتنەکان بێت.





ئەم هەواڵە 3559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad