English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنتی ھەوڵی رفاندنی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە دەدات 
2020-05-18 [02:29 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەنتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە مۆربکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ، کۆنتی دەیەوێت بەھەر شێوەیەک بێت ئارسەر میلۆ ئەستێرەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ریزەکانی یانەی ئەنتەرمیلان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، کۆنتی سەرسامە بە تواناکانی ئارسەر میلۆ و دەیەوێت بیکاتە بەشێک لە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز بۆ یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەنتەرمیلان ئامادەیە مووچەیەکی بەرز بە ئارسەر بدات لە پێناو رازیکردنی بە پەیوەندی کردنی بە یانە ئیتاڵیەکە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad