English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزاێکی ئابوری : گەنمی جوتیار پێویستی بە چارەسەرێکی ریشەی ھەیە
2020-05-18 [03:24 AM]

ZNA- ھەولێر


شارەزاێکی ئابوری دەلێت سالانە لە وەرزی دروێنەی گەنم جوتیارانی ھەرێمی کوردستان روبەرووی کێشەی ساخکردنەوەی بەرھەمەکانیان دەبنەوە کە پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ رێگا چارەێکی گونجاو بۆ ئەم کێشەییەی جوتیاران بدۆزێتەوە .


م. علی ئەحمەد مامۆستای زانکۆ و شارەزایی ئابووری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند پێویستە ئیتر رێگە چارەێکی گونجاو بۆ بەرھەمی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە چ لە رێگای دۆزینەوە بازار بۆ ساخکردنەوەی یانیش چەند کارگەێکی دروستکردنی ئارد دروستبکرێت بەرھەمەکە لە ناوخۆدا بەکاربھێنرێت .


ئەو شارەزاییەی ئابورییە گوتیشی سالانە لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی بایی ٣٠ ملیۆن دۆلار ئاردی سفرو گەنم لە دەرەوە ھاوردە دەکرێن ئەمەش لە کاتێک دایە جوتیاران ناوەخۆ دەتوانن ئەم بڕە گەنمە بۆ ئاردی سفر دابین بکەن بەلام پێویستمان ھەماھەنگیە لەنێوان جوتیاران و بازرگانن ھەبێت وە دروستکردنی چەند کارگەێکی ئارد .


لە بەشێکی تری قسەکانی دا م. علی ئەحمەد گوتی بەغدا چەند سالێکە یاریێکی سیاسی بە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکات جیاوازێکی زۆر دەکرێت لە نێوان جوتیارانی پارێزگاکانی تری عێراق لەگەل ھەرێمی کوردستان ئەمە لە کاتێکدایە کە کوالێتی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان باشترە لە گەنمی پارێزگاکانی تر .


وە گوتیشی سالانە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن تەن گەنم بەرھەم دەھێنێت بەلام حکومەتی عێراق تەنھا ٣٥٠ ھەزار تەن لە جوتیاران وەردەگرێ کە ئەمەد سێ یەکی گەنمی جوتیارانە .





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad