English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرێوبەری سایلوی هەولێر: گەنمی جوتیارانمان وەردەگرین بەزووترین کات شایستە داراییەکانیان جوتیاران دابین دەکەین
2020-05-18 [04:32 AM]


هەر ساڵ جوتیاران دوای ماوەی چەند مانگ لە چاند و پاش دورینەوە گەنمەکانیان پێویستیان بە ساغ کردنوەوەیە بۆئەمەش حکومەتی هەرێم لە رێگهی سایلویەکانەوە گەنم لە جوتیاران وەردەگریت بۆ پێداویستیەکان بە کاردێنێت.

 

هێمن سەید موراد، بەرێوبەرێ سایلوی هەولێر بە وەکاڵەت بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەشێوەکی گشتی وەکو لێژنەی باڵای بەبازاریکردنی گەنم لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەو پلانەی کە دایرشتووە بۆ وەرزی وەگتنی گەنمی جوتیارانی لە سەرەتایی مانگی شەش ئەگەر هیچ کێشە و گرفتێک نەهێتە پێشمان لە سایلوی هەولێر بەو پێداویستیانە کە پێویستمانە لەبوو پرۆسەی بەبازارکردن لەبۆ سایلوی هەولێر بۆمان دەستەبەر بکرێت ئێمە دەست دەکەین بە گەنم وەردەگرین لە جوتیاران.

 


هێمن سەید موراد گووتی:  ئێمەهیچ گەنمێک بەبێ پشکنین وەرناگرین لە سایلوی هەولێر تاقیگەیەکمان هەیە لە چوارچێوەی پرۆسەی وەرگرتن گشت ئەو گەنمانەی ئێمە وەریدەگرین دەبێت لەو تاقیگەیە بپشکێدرێن بۆ ئەوەی بۆمان رووببێتەوە ئەو گەنمە تازیە یا هی ساڵانی رابردوویە یان هاوردیە، لە هەمان کاتدا ئێمە بە پلانی کشتۆکاڵی هەولێر گەنم لە جوتیاران وەردەگرین هەر جوتیارێک دەبێت پشکیری لە کشتۆکالی هولێر بێنێت پاشان ئێمە ئەو پشگیرەیە بەراورد پێدەکەین بەو سیدیە لای ئێمە هەیە لە جونرچێوەی ئەو رێکارانە ئێمە رێپێدەدەین ئەو گەنمانە وەربگیرێن لە جوتیاران لە سایلوی هەولێر.

 


هەروەها هێمن سەید موراد بەرێوبەری سایلوی هەولێر بە وەکاڵەت ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: بۆئەو ساڵ پێشبنینی ناکەم هیچ کێشە و گرفتێک پێتە پێش جوتیاران ئەو گەنمەی لێیان وەردەگرین ئێمە هەولدەدەین بە زووترین کات پارە و شایستە داراییەکان جوتیاران دابین بکەین.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 3682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad