English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: جێبەجێی کردنی یاسای چاکسازی رێگری دەکات لە تەشەنەکردنی گەندەلی
2020-05-18 [04:37 AM]

ZNA -ھەولێر


 


ئەندامێکی پەرلەمان کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە کوردستاندا دەزانین کە گەندەلی ھەیە و بۆ ئەوەی بتوانین رێگری لێبکەین و زیاتر تەشەنەکات لە ناو کۆمەلگادا چاکسازی گرنگەو پێویستە، ئەگەر لامەرکەزیەت ھەبێت ھەموو شارەکان دەگرێتەوە و شارێک بەتەنھا ناگرێتەوە.


خدیجه‌ عمر مزووری، ئەندامی پەرلەمان کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە شێوەیەکی گشتی لە ھەموو ولاتانی جیھان گرنگی بەوە دەدەن کە رووبەرووی گەندەلی ببنەوە، ئێمە دەزانین گەندەلی لە ھەموو ولاتانی جیھان ھەیە، بەلام رێژەکەی لەولاتێکەوە بۆ ولاتێکی تر جیاوازی ھەیە، ئەگەر ئەو گەندەلیە پشتگوێ بخرێت بێ گومان زیاد دەکات و وەک دێوەزمەیەکی لێدێت و لە داھاتوودا ناتواندرێت چارەسەری بکرێت، ئێمەش لە کوردستاندا دەزانین کە گەندەلی ھەیە و بۆ ئەوەی بتوانین رێگری لێبکەین و زیاتر تەشەنەکات لە ناو کۆمەلگادا چاکسازی گرنگە و پێویستە، چونکە ئەگەر ئەو چاکسازیە نەبێتن رێگری دەبێت لە بەردەم گەشەسەندنی ھەموو دامەزراوەکانی ولاتدا بۆیە زۆر گرنگە کە یاسای چاکسازی جێبەجێی بکرێت و ئێمەش لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندمانکردووە، کاریگەریەکی زۆر باشی دارایی دەبێت بۆ حکومەت و داھاتێکی باش بۆ حکومەت دەگەرێتەوە، ھەروەھا حکومەتیش لەو رێگەیەوە دەتوانین شەفافیەت بکاتن لە سەر ئەو بارگرانیە داراییەی کە لە سەری دروست بووە دەتوانێت کەمتری بکاتن.

ئەندامی پەرلەمان کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لە کابینەی نوێی حکومەت دا سەرۆکی حکومەت مەسروور بارزانی لە بەرنامەی کابینەی خۆیدا باسی ئەوەی کردووە کە ئێمە لەگەل ئەوە داینە کە دەسھەلاتەکان شۆربکرێنەوە و زۆر بە روونی ئاماژەی بە لامەرکەزیەت داوە، بەلام لە یاسای چاکسازی دا بە دوور و نزیکی بە ھیچ شێوەیەک باس لە لامەرکەزیەت نەکراوە، بەلام ھەندێک لایەن لەم دۆخەدا باس لە لامەرکەزیەت دەکەن لە راستیدا لە کوردستان لامەرکەزیەت بوونی ھەیەوە شتێکی نوێ نیە، ھەروەھا یاسای تایبەتمان ھەیە یاسای ژمارە ٣ی سالی ٢٠٠٩ لەو یاسایەدا لامەرکەزیەت تەبەنی کراوە و شتێکی نوێ نیە، بەلام ئەمانە لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی سیاسی و ئابووری و دارایی ھەیە باس لە لامەرکەزیەت دەکەن لەو باروودۆخەدا بێگومان ھیچ سوودێکێ نابێت.

خدیجه‌ عمر مزووری، ئەندامی پەرلەمان کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەگەر لامەرکەزیەت ھەبێت ھەموو شارەکان دەگرێتەوە و شارێک بەتەنھا ناگرێتەوە، بەلام ئەگەر وەکوو پرۆژەیەک باسی لێوە بکرێت و پێشکەش بکرێت ئەگەر نا بۆ یەک شار نابێت بەلکو دەبێت بۆ ھەموو شارەکان بێت، پێم وانیە کە شاری سلێمانی بتوانێت بە لامەرکەزیەت بەرێوەببردرێت، چونکە ئەو داھاتەی کە سلێمانی ھەیەتی بەشی ئیدارەدانی شارەکەناکات و ناشتوانێی مووچەی فەرمانبەرانی شارەکەی پێ دابینبکرێت، بەلام ئەوەی جێگای پرسیارە ئەوەیە ئایا ئەوان ئەو لامەرکەزیەتەیان بۆ چی دەوێت و مەبەستیان چیە لێی، ئەگەر مەبەستیانە ھاوکاری حکومەت بکەن ئەرکی حکومەت کەم بکەنەوە وەک گووتم حکومەت ئاماژەی بە لامەرکەزیەت کردووە، دەبێت ئەو پرسیارە لەوان بکەین ئایا بۆ چی دەیانەوێ  و ئەگەر مەبەستێکی ترە بابزاندرێت ئەگەر مەبەستێکی سیاسی ھەیە ئەوا کاریگەری دەبێت، چونکە قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان بە یاسای و دەستووری عێراق دانی پێنراوە و جێگای قەبوولکردن نیە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4891جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad