ZNA - هەولێر
عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: پشتیوانی لە حکومەتێکی ناوەندی و بەهێز لە عێراق دەکەین.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رۆژی دوشەممە١٨ی ئایار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە هەندێک وڵات دەیانهەوێت پیلانی مەترسیدار لە عێراق جێبەجێ بکەن، بەڵام حکومەتێکی بەهێز دەتوانێت رێگە لەو پیلانانە بگرێت.
موسەوی گوتی، ئێستا هەست دەکرێ حکومەتێکی ناوەندی بەهێز لە عێراق دروستدەکرێت و ئێران پشتیوانی لەو کابینەیە دەکات.
ئەم هەواڵە 8749جار خوێندراوەتەوە |