English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەک ملیۆن کۆمپانیا لە رووسیا لەژێر هەڕەشەی داخران دان
2020-05-18 [08:34 AM]

ZNA- هەولێر


یەك ملیۆن كۆمپانیای بچووك و مامناوەند لە رووسیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەژێر هەڕەشەی داخران دان.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیزڤستیای رووسیا ، بە پێی زۆربەی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كەرتی كارە بچووك و مامناوەندەكان لە رووسیا ، زۆرترین زیانیان بەردەكەوێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرەڕای ئەو رێوشوێن و پاڵپشتییانەی حكوومەتی رووسیا گرتوونیەتە بەر، بەڵام یەكێتی و سەندیكای كار لە رووسیا پێشبینییی دەكەن هەتا كۆتایی مانگی ئاب نزیكەی یەك ملیۆن كۆمپانیای بچووك و مامناوەند لە بازارەكاندا نەمێنن و لە ئەنجامیشدا تێكڕای بێكاری لە وڵاتەكە روو لە زیادبوون بكات و ئاستی بژێوی دانیشتووانیش خراپتر دەبێت.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad