English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشداری دەدرێت رەمەزانان لەم كاتەدا چا مەخۆنەوە
2020-05-18 [09:54 AM]

ZNA ــ هەولێر


لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان چا بە خواردنەوەی سەرەكی دادەنرێت لەدوای ژەمە خواردنەكان، لەگەڵ ئەوەی شارەزایان هۆشداریان داوە لەوەی، كە ئەوە خوویەكی خۆراكی ناتەندروستە .

شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی نابێت چا راستەوخۆ لەدوای ژەمی سەرەكی بخورێتەوە، بەتایبەت لەدوای باربانگكردنەوەی مانگی رەمەزان.

بەگوێرەی راپۆرتێكی پێگەی "لایف هێڵس"، چا چەند پێكهاتەیەكی تێدایە، كە مژینی ئاسن و كالیسیۆم كەمدەكاتەوە، كە ئەو كانزایە پێویستانەش بەزۆری لەژەمی بەربانگدا هەیە.

لەگەڵ ئەوەی، كە چا یارمەتی شێداركردنەوەی جەستە دەدات، بەڵام واباشترە راستەوخۆ لەدوای ژەمی بەربانگ نەخورێتەوە.

شارەزایان ڕێنماییان داوە بەوەی دەبێت چاخواردنەوە لانیكەم دوای دوو كاتژمێر لەدوای ژەمی سەرەكی بێت تا جەستە كانزا بەسوودەكان هەڵبمژێت.

توێژەران دەڵێن: چای رەش پێكهاتەی فینۆل و تانینی تێدایە، كە دەبنە هۆی ئەوەی جەستە نەتوانێت بڕی پێویستی ئاسن بمژێت، كە ئەم دوو پێكهاتەیە وادەكەن ئاسنێكی ئاڵۆز لەگەدەدا درووست ببێت، كە ئەمە چەند گرفتێكی تەندوروستی دروست دەكات بەتایبەت ئازاری گەدە و سووتانەوە و قەبزی.

ڕێنماییشیانداوە بەوەی ئەوانەی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانیان هەیە برێكی زۆر چا نەخۆنەوە بەتایبەتی لەدوای نان خواردن، لەبەر ئەوەی دەركەوتووە ئەو بڕە كافاینەی لەناو جادا هەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خێرا لێدانی دڵ.





ئەم هەواڵە 1204جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad