English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئافرەتان خواردنەوەی قاوە ناهێڵێت قەڵەو ببیت
2020-05-18 [10:23 AM]

ZNA ــ هەولێر


توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، خواردنەوەی قاوە بەشێوەیەكی ڕۆژانە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتی بۆ ئافرەتان.

توێژینەوەكە گەیشتووە بەو ئەنجامەی، ئەو ئافرەتانەی ڕۆژانە دوو یان سێ فنجان قاوە دەخۆنەوە، چەوری جەستەیان كەمترە بە بەراورد بەو ئافرەتانەی قاوە ناخۆنەوە.

قاوە چەندین پێكهاتەی تێدایە، كە دژی قەڵەو بوونن، ئەو پێكهاتانانە ڕێژەیەك لەچەوری جەستە دادەبەزێنن و لەناوی دەبەن.

ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 44 ساڵیدایە و ڕۆژانە سێ فنجان قاوە دەخۆنەوە، بەڕێژەی %3.4 چەوری ورگیان كەمترە لەو ئافرەتانەی قاوە ناخۆنەوە.

هەروەها ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە 45 بۆ 69 ساڵیدا و ڕۆژانە 3 فنجان قاوە دەخۆنەوە، %4.1 ڕێژەی چەوری جەستەیان كەمترە بە بەراورد بەو ئاقرەتانەی قاوە ناخۆنەوە.





ئەم هەواڵە 1309جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad