English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێک بەچەقۆ کوژرا
2020-05-19 [09:05 AM]

ZNA-هەولێر


شەوی رابردو لە گەڕەكی شێروانەی قەزای كەلار كەسێكی تەمەن ٣٩ ساڵ بەچەقۆ كوژرا، پۆلیس بەدوای بکوژەکەدا دەگەڕێت.

 

مقه‌ده‌م علی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بکوژەکە ناسراوەتەوەو بەبڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوە، بەڵام هێشتا دەستگیر نەکراوەو پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.

 

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا ته‌رمی ناوبراو هێنراوه‌ته‌ پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار و تۆمه‌تبار ناسراوه‌ته‌وه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 406 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچووه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: پۆلیسیش له‌سه‌رچۆنێتی و هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تبار ده‌ستی پێ كردوه‌.

 





ئەم هەواڵە 3820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad