English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆرە مەیادە نەجار: بەم زووانە رێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەل بەغدا واژوودەکەین
2020-05-19 [10:09 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، گفتووگۆی زۆر کراوە لەنێوان ئەو شاندە کوردیەی کە سەردانی بەغدایان کردوو و لەگەل لایەنەکان، لەیەک نزیک بوونەوەیەک ھەیە و ئاماژەکان ئەرێنین، بەلام تاوەکو ئێستا  ھیچ رێککەوتنێکی فەرمی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ئەنجام نەدراوە.

دکتۆرە، مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لایەنە سیاسیەکانی عێراق لە گفتووگۆ بەردەوامن بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو پێنچ پۆستە وەزاریەی کە ماوە پری بکەنەوە لە کابینەی نوێدا، کوردیش وەزارەتێکی سیادی مایە کە پشکی پارتیە و کاندیدی خۆمان دەبێت بۆ ئەو پۆستە و ھەروەھا وەزارەتی داد کە ئەویش پشکی یەکیتیە و ئەوانیش کاندیدی خۆیان دەبێت بۆ ئەو پۆستە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە دوای جەژن ئەو حەوت وەزیرەی کەماون متمانەیان پێبدرێت، بەلام لە راگەیاندنەکاندا باس لەوە دەکرێت کە پێش جەژن، واتا لەو یەک دوو رۆژە ئەو پۆستانە پربکرێنەوە، بەلام بەشێوەیەکی فەرمی ھیچ لایەک نە گەشتۆتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەری عێراق.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتیشی: گفتووگۆی زۆر کراوە لەنێوان ئەو شاندە کوردیەی کە سەردانی بەغدایان کردوو و لەگەل لایەنەکان، لەیەک نزیک بوونەوەیەک ھەیە و ئاماژەکان ئەرێنین، بەلام تاوەکو ئێستا  ھیچ رێککەوتنێکی فەرمی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ئەنجام نەدراوە، بەلام ھەردوو لا گەشبینن کە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی بکرێت، واتا لەسەر ئاستی کەسی نەبێت ئەو رێککەوتنە بەلکو لە ریشەوە چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر پێویستیمان بە گفتووگۆ و رێککەوتن نەبێتن، بەم زووانە بە پشتیوانی خودا رێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەل بەغدا واژوودەکەین بۆ چارەسەر کردنی ئەو دۆسیە ھەلپەسێردراوانەی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا ھەیە.

ھەروەھا دکتۆرە، مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو: دەتوانین بلێین ئەمریکا یان ڕۆژئاوا ١٢٠ رۆژیان بە مستەفا کازمی داوە، لەماوەی ئەو ١٢٠ رۆژەدا مۆلەتیان پێداوە کە کارەبا و گاز لە ئێرانەوە وەربگرێت، لەو ماوەیەی کە بە مستەفا کازمی دراوە لەژێر میکرۆسکۆپ دەبێت لە لایەن زلھێزەکانەوە چاودێری دەکەن بۆ ئەوەی  بزانن کە ئایا کازمی بەرەو ڕۆژئاوا دەروات یاخود بەرەو ئێران دەروات، ئەگەر بەرەو ڕۆژئاوا بروات ئەوا بێگوومان پشتگیری دەکەن لە رووی ئابووری بگرە لە ھەموو روویێکەوە، ئەگەر وانەبوو ئەوان وەکو عادل عبدولمەھدی پشتی لێدەکەن و ھاوکاری و پشتگیری ناکەن بۆیە دەبێت مستەفا کازمی زۆر وریابێت لەو ماوەیەدا بۆ ئەوەی بتوانێت بالاس رابگرێت و کار بە دەستوور بکات و دەستوور جێبەجێی بکات بۆ ئەوەی مافی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق بدات بە کورد و سوونە و شیعە و پێکھاتەکانی تر، ھەروەھا ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق دەبێت مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور جێبەجێی بکات و ھەروەھا دان بەوە دابنێت کەوا ھەرێمی کوردستان قەوارەیەکی سیاسی و دەستووری خۆی ھەیە دەبێت بەپێی قەوارەی دەستووری مامەلە لەگەل ھەرێمی کوردستان بکات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad