English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مقەدەم فازل حاجی: ھەر شوفێرێک لە رۆژانی جەژن پابەندی رێنماییەکان نەبێت ١٠٠ھەزار دینار سزا دەدرێ
2020-05-19 [11:32 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی بەرێوەبەراتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر باس لەوە دەکات ھەروەکوو پێشتر لە رۆژانی قەدەغەی ھاتووچۆ سزاکان چۆن بوون بۆ رۆژانێ چەژنیش ھەمان سزای ئەو کەسانە دەدەین کە پابەندی رێنماییەکان نابێت .


مقەدەم فازل حاجی گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھەر شوفێرێک لە رۆژانی جەژن پابەندی رێنماییەکان نەبێت لە ماڵ بێتە دەرەوە بڕی ١٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێت ئەگەر ھاتوو دووبارە سەرپێچی کردووە سزاکەی دەبێتە ٣٠٠ ھەزار دینار بۆ جاری سێیەم دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەی دا دەگیرێت .

 

گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر راشیگەیاند لە رۆژانی جەژن دا لە رێگای تیمەکانمانەوە ئەو سەرپێچیانە تۆمار دەکرێن لە بەشێکی زۆری شەقامەکانی ھەولێر مەفرەزەی جێگیرمان دەبێت .


مقەدەم فازل حاجی گوتیشی ئەم رێکارانە بۆ پاراستی ھاولاتیانە لەو ڤایرۆسە بۆیە دوا لە ھاولاتیان دەکەین لە مالەکانیان نەێنە دەرەوە پابەندی رێنماییەکانبن تاوەکوو ھەم تەندروستبن ھەمیش رووبەرووی ھیچ سزاێکی مادی نەبنەوە .





ئەم هەواڵە 1642جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad