English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ئارایشتگای ئێلان داده‌خرێت
2020-05-19 [01:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ئارایشتگایه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خرێت.

شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگای ئێلان له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خات.

وتی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ ئارایشتگای ئێلان ده‌ركه‌وتوه‌، به‌بێ هه‌بونی مۆڵه‌تی تاتۆكردن، كاری تاتۆی لێو بۆ خانمان ئه‌نجام ده‌دات، پاش شۆردنی دوباره‌ ده‌سكێشی به‌كارهاتو، به‌كارده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیه‌.

رونیكرده‌وه‌: به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌وكه‌سه‌ی كاری تاتۆكردن ده‌كات پێیوسته‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت بۆ تاتۆ و له‌لایه‌ن وه‌زارتی ته‌ندروستییه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت و بڕوانامه‌كه‌ی باوه‌ڕپێكراو بێت پاشان مۆڵه‌تی كاركردنیان پێده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی خاوه‌نی مۆڵه‌تی تاتۆ نه‌بن، داده‌خرێن‌

وتیشی: یه‌كێكی تر له‌ سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای ئێلان، فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی جوانكارییه‌كانه‌ به‌خانمان، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ چونكه‌ شوێنه‌كه‌ مۆڵه‌تی بۆ ئارایشتگا وه‌رگرتوه‌ نه‌ك بۆ فرۆشتنی پێداویستی جوانكاری.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشكرد: هه‌بونی زه‌یتی (كاژ)ی مار و سابونی سه‌ركه‌ف، رێگه‌ پێدراو نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێیوسته‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، له‌سه‌ر لێبڵك و ‌به‌شێوه‌ی لێزه‌ر، زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌یی و به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچونی خرابێته‌ رو، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت

شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ راشیگه‌یاند: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای ئێلان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 3619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad