English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک کەرەوز بخۆیت
2020-05-19 [09:52 AM]

ZNA ــ هەولێر


کەرەو رێژەیەکی زۆری ڤیتامینەکانی A ،B ،C ،K، کالیسیۆم، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆمی و رشاڵی تێدایە، شارەزایانی بواری خۆراکی ئەمریکی رێنمایی دەدەن بەوەی ئەگەر ھەفتەیەک ھەمو رۆژێک کەرەوز بخۆیت چەندین سود بەلەشت دەگات و گۆرانکاریی بەسەر جەستەت دێت لەم چەند روەوە:

یەکەم: ئاسانتر کۆنتڕۆڵی کێشی جەستەت دەکەیت، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆری لەئاو پێکهاتوە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K، رێژەیەکی کەم لە کالۆری تێدایە.

دوەم: چارەسەری دڵەکزێ دەکات، هاوسەنگی لە ترشەڵۆکی گەدە دەکات، چارەسەرێکی کاتییە بەڵام کاریگەرە.

سێیەم: دژە هەوکردنە و دژە ئۆکسانە، پێست جوانتر و درەوشاوەتر دەکات، چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ پوک، چاو، هەروەها ددانەکان زیاتر سپیتر دەردەکەون.

چوارەم: رێگری دەکات لە وشکبونەوەی جەستە چونکە %95ی لە ئاو پێکهاتوە.

پێنجەم: سیستمی هەرسکردن باشتر دەکات چونکە رێژەیەکی زۆر لە ریشاڵی تێدایە، یارمەتی ئەنزیمەکان دەدەن بۆئەوەی ماددە خۆرکیەکان تێکبشکێنێت و بیانمژێت بۆ ناو جۆگەی خوێن.

شەشەم: رێژەی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن نزمدەکاتەوە، ماسولکەکانی جەستە خاودەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 9694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad