English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی سلێمانی داوایه‌ك له‌ هاوڵاتیان ده‌كات هاوكاریان بكه‌ن
2020-05-19 [01:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی دارستان و پاوانه‌كان نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و رێگریكردنی له‌ناوچون، تكایه‌ هاوكارمان بن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێنماییانه‌ بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان كه‌له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و باخداری و دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماده‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ش رێنماییه‌كانه‌:

1-      دارستانه‌كان موڵكی گشتین و پاراستنی ئه‌ركی هه‌موانه‌.

 

2-      كوردستانه‌كه‌مان به‌سروشته‌ سه‌وزه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌نگینه‌، با هه‌مومان پارێزگاری لێ بكه‌ین.

 

3-      دارستان و پاوانه‌كان هۆكارن بۆ زیادبونی رێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی.

 

4-      جێهێشتنی ئاگر و خه‌ڵوزی گه‌شاوه‌ له‌ناو دارستان و سه‌یرانگاكاندا، هۆكارن بۆ رودانی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌.

 

5-      به‌ ڕواندنی ته‌نها نه‌مامێك خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌نه‌وه‌كانی داهاتو ده‌كه‌یت.

 

6-      خاوێنكردنه‌وه‌ی شوێنی گه‌شتیارییت به‌ڵگه‌ی هۆشیاریته‌ له‌سه‌ر پاراستنی دارستان و پاوانه‌كان و رێگری كردنته‌ له‌له‌ناوچون.

 

7-      ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی باشت ده‌وێت، پارێزگاری له‌ دارستانه‌كان بكه‌.

 

8-      كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ دارستان و پاوانه‌كاندا واتای له‌ناوچونی هه‌مو به‌ها ژینگه‌ییه‌كان، بارێگربین لێی.

 

9-      فڕێدانی جگه‌ره‌ له‌ دارستان و پاوانه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ و له‌ناوچونی دارستانه‌كان.

 

10- ژیتگه‌ی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ ژینگه‌ی جیهان، پاراستنی ئه‌ركی هه‌مو لایه‌كه‌.

 

11- زیان گه‌یاندن به‌ دارستان و پاوانه‌كان، روبه‌ڕوی سزای یاساییت ده‌كاته‌وه‌.

 

 

 





ئەم هەواڵە 784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad