English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كشتوكاڵ: سەرقاڵی ساغكردنەوەی گەنمی زیاتری جوتیارانین
2020-05-20 [07:55 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ،  بەسەرپەرشتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژكاری وەزارەت تایبەت بە دابەشكردنی ئەو بڕە گەنمەی لەلایەن عێراقەوە وەردەگیرێت ئەنجامدرا.

لەسەرەتای كۆبوونەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی وەزارەت بۆ زیادكردنی بڕە گەنمی وەرگیراو لەلایەن لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لەعێراق.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ سوپاسكردنی نوێنەری وەزارەت لە لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لە عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، بەبەراورد بە ساڵی رابردوو بڕی گەنمەكە زیادكراوە، بەڵام لە تموحی وەزارەت نییە بەراورد بەو هەنگاوانەی نرا بۆ زیادكردنی بڕٍی گەنم.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پاشان گقتوگۆیەكی ورد لەسەر میكانیزمەكانی دابەشكردنی ئەو بڕە گەنمە(390) هەزار تۆن بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراو لەكۆبوونەوەكە بڕیاری لەسەردرا.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەچەند هەنگاوێكی تری وەزارەت كرد بۆ ئەوەی بەشێكی تری گەنمی جوتیاران ساغ بكرێتەوە، لەم چوار چێوەیە هەنگاوەكانمان بەردەوامی دەبێت.





ئەم هەواڵە 2185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad