English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێک ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کچێک دەکات 
2020-05-20 [12:51 PM]

ZNA- ھەولێر


 
 موقەدەم شۆڕش عەلی، لێپرسراوی نووسینگەی رۆژئاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژی ئافرەتان و خێزان رایگەیاند "تاوانبارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەناوی (ب.ڕ.ف) تەمەن (٢١) ساڵ دەستگیر کرد، پاش ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ کچێکی تەمەن (١٧) ساڵ بەناوی ( د. م. ا ) ھەبووە. دوای ئەوەی پەیوەندییەکەیان گەیشتووەتە رادەی چوونە دەرەوەو وێنەگرتن ‌و ناردنی ڤیدیۆ لەدواجاریشدا داوای وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە کچەکە کردووە و کچەکەش بۆی ناردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "تاوانبار ئەم ھەلەی قۆستۆتەوە و داواکاری تری ھەبووە لەسەر کچەکە، لەبەرامبەر رازینەبوونی کچەکەدا تاوانبار وێنە ‌و ڤیدیۆکانی بۆ رازیکردن و ھەڕەشە لێکردنی کچەکە بەکارھێناوە بە بەردەوامی، کچەکەش لەترسی ئابڕونەچوونی خۆی و پێنەزانینی کەس و کاری ھەوڵی خۆلەناوبردنی داوە، بەڵام لەدواجاردا سەردانی نوسینگەی رۆژئاوای کرد بۆ تۆمارکردنی سکاڵا. دوای بەدواداچوون ‌و لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکە توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر سەرجەم وێنە و ڤیدیۆکاندا بگیرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێتەوە".
 





ئەم هەواڵە 4156جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad