English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پرسه‌نامه‌په‌كی رایگه‌یاند
2020-05-20 [01:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 


ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 

بنەماڵەی بەڕێزی د. ئەمین موتابچی

 

 هەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و ئەکادیمیستی ناوداری گەلەکەمان  ( د. ئەمین عەلی موتابچی) خەمباری کردین، ( موتابچی) نوسەرێکی دڵسۆز و ئەکادیمیستێکی دیار و وەرگێڕێکی دانسقە و دڵسۆزی نەتەوەکەی بوو.

(كوردنامە) لەدیارترین كتێبەكانییەتی، کە باسی مێژووی كورد لەدامەزراندنی دەوڵەتی مادەوە تا كۆتایی كۆماری مەهاباد دەكات.

موتابچی ئەندامی كارای كۆڕی زانیاری كورد بووە و خزمەتێكی زۆری بەئەدەب‌ و زمانی كوردی كردووە.

ساڵەكانی كۆتایی تەمەنی لەشاری لەندەن نیشتەجێ‌ بووە و لەوێش وەك مامۆستای زمانە ڕۆژهەڵاتییەكان لە زانكۆی لەندەن خزمەتێکی زۆری کردووە.

بە ناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - ەوە ھاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و لە ڕێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزمان و دۆستان دەکەین.

گیانی خوالێخۆشبوو ئارام،  دواخەم و ناخۆشی بێت.

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

2020/5/19





ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad