English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو: لەگەڵ خۆپیشاندانی سەرتاسەریم 
2020-05-20 [04:54 AM]

ZNA- ھەولێر



ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆن پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کودرستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک بابەتێکی بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، مووچە و شایستە داراییەکان، مافەو چ منەتی تێدانیە حکومەت دابینی بکات، بۆ حکومەتیش دابینکردنی مووچەی ھاوڵاتیان ئەرکەو ھیچ دەستکەوت نیە.
 

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە ئومێد خۆشناوە 
منیش لەگەڵ خۆپیشاندانی سەرتاسەریم


مووچە و شایستە داراییەکان، مافەو چ منەتی تێدانیە حکومەت دابینی بکات، بۆ حکومەتیش دابینکردنی مووچەی ھاوڵاتیان ئەرکەو ھیچ دەستکەوت نیە، بەڵام ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ وە لەھەرێمی کوردستان دەگوزەرێ، دانی مووچەی ھەرمانگێک لەلایەک بۆ ھاوڵاتی لەبری دەستەبەرکردنی ماف بۆتە ھەواڵی خۆش، بۆ حکومەتیش لەبری جێبەجێکردنی ئەرک بۆتە دەسکەوت، بێشک ھیچێک لە ھاوڵاتی و حکومەت لەو بارەوە ناحەق نین.

ماوەی شەش ساڵە، عێراق خەڵکی ھەرێمی کوردستان سزا دەدات، ئەگەر خەڵک سزادان نیەو حکومەتی عێراق مەبەستیەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سزا بدات، لەبەرئەوەی پێشێلکاری کردوە!، چەندین ڕێگای دەستووری و یاسایی ھەیە، حکومەتی عێراق دەتوانێ بیگرێتە بەروو حکومەتی ھەرێمی پێوە ناچاربکات و سزای یاسایی ودەستووری بدات، بەڵام ئەوەی عێراق دەیکات سزای سیاسی خەڵکی کوردستانە، نەک حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

بۆیە ناکرێ و کارێکی باش نیە ئێمەش ھێزو لایەنەکان، فراکسیۆن و پەرلەمانتاران، ڕۆژنامەوان و سیاسیەکان، ڕێکخراو کۆمەڵەکان، ھتد.... بەدەرفەتی ببینین و لەو ڕێگایەوە، کێشەو منافەسە سیاسیەکانمان بکەین، ھەڵبەت وەھا کارێک نەک خزمەت بە دۆخەکە ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتری دەکات و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە بەر مەترسی و متمانەی نێوان گەل و دامەزراوەکانیش زۆر لاواز دەکات.

ھەڵبەت مەبەستمە بڵێم، ئەم قەیرانە سەختەی دارایی و شەڕ فرۆشیەکانی بەغدا بە ھەولێر، بەخۆپیشاندان چارەسەرناکرێ.
بەڵام لە حاڵێکدا ئەگەر بودجە لەبەغدا بێت و نەدرێ ، داھاتی ناوخۆیی بڕبکات و نەوتی کوردستانیش بە نرخێکی بەرزو بێکێشە بەبازاڕبکرێ، ئەوکات جەماوەری کوردستان حەقە نەک ھەر خۆپیشاندان بەڵکوو کاری گەورەتریش بکات.
ئەگەر ھەر بڕیاریش بێ خۆپیشان بدەین، زۆر درەنگ کەوتووین، شەش ساڵە قبوڵمانکردوەو دەنگمان لێوە نەھاتووە، ھەر خەریکی یەکتر شکاندن و کرێت و ناشرینترکردنی یەکتری بووینە، دەبوایە ساڵی ٢٠١٤ و لەگەڵ یەکەم مانگی بڕینی مووچەی ھاوڵاتیان، خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەێنداربووایەو پەیامی خەڵک بە عێراق و ھەموو دونیا بدرابووایە، تا چارەسەر بوونی ئەو بابەتە، خۆپیشاندان و مانگرتن بەردەوام بوایەو پشوو درێژباین.

ئێستاش لەئاستی میللی دەخوازێ، کێشەی سیاسی و بیری ئایدۆلۆجی و گرفتی یەکتر قبوڵنەکردن و ھەر بابەتێکی دیکەی لاوەکی بەلاوە بنێین و ھەموو وێکڕا لە پێناوی پشتیوانی لە قەوارەی سیاسی و دەستووری ھەرێمی کوردستان، وەک دەسکەوتی نیشتیمانی و دژ وەستانەوەش بەرانبەر بەو عەقلیەتەی لە بەغدا ھەیە، ھەڵوێستی یەکگرتووی سەرتاسەری ڕابگەێنین ، دژ بەو عەقڵیەتەی کە ھیچی کەمتر نیە لەگەڵ ئەنفال چیەکان.

ی.ا





ئەم هەواڵە 4684جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad