English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە ھەرێمی كوردستان دیاردەكرێت
2020-05-21 [08:40 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، سبەی رۆژی ھەینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەڵێ: "بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی ھەینی22/5/2020 لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە. لێرەوە داوا لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین، ھاوکات لەگەڵ کاری لیژنەکانمان لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم، ئێوارەی ھەینی 22 ئایار ھەرکەسێک بە بەڵگەی شەرعی مانگی بینی بەزووترین کات یەکەی کارگێری سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە".





ئەم هەواڵە 2743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad