English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌تانیاهو بە توندی وەڵامی خامەنەیی دەداتەوە و هۆشداریش دەدات
2020-05-21 [09:22 AM]

ZNA-هەولێر


 

بنیامین نه‌تانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دایە ئێران، دوای تویتەکانی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی لە دژی ئیسرائیل.

نه‌تانیاهو ، لە پێگەی "تویتەر" لەسەر هەژماری خۆی رایگەیاند، "هەڕەشەکانی خامەنەیی بۆ به‌ديهێنانى چارەسەری کۆتایی لە دژی ئیسرائیل، پلانی چارەسەری کۆتایی نازییەکانمان دێنێتەوە یاد بە لەناوبردنی گەلی جوو.. پێویستە  ئه‌وه‌ بزانێت هەر رژێمێک هەڕەشەی نەهێشتنی ئیسرائیل بکات، ئەوا خۆی رووبه‌ڕووى هه‌مان مەترسی دەبێتەوە".

ئەم تویتانەی نه‌تانیاهو لە وەڵامی تویتەکانی خامەنەیی هات، کە پێشتر لە "تویتەر" بڵاوی کردبووه‌ و تێیدا گوتبووی: "نەهێشتنی ئیسرائیل مانای نەهێشتنی جووه‌كان نییە"، ئاماژەشی پێدا كه‌ لە قسەکانی مەبەستی "خوێنڕێژانی"ی وەک "نه‌تانیاهو"ـه‌ و، جەختیشی کردەوە وڵاتەکەی پاڵپشتی هەر وڵاتێک و گرووپێک دەکات كه‌ لە دژی ئیسرائيل بجەنگێت.





ئەم هەواڵە 853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad